riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی مەزاری نەوشیروان مستەفا دەکات

کوردستان 02:08 PM - 2023-05-21
سەردانیکردنی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا PUKMEDIA

سەردانیکردنی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١/٥/٢٠٢٣، لە شاری سلێمانی، شاڵاو کۆسرەت رەسول سەردانی مەزاری سەرکردەی کۆچکردوو و سیاسەتمەداری گەورەی کورد نەوشیروان مستەفای کردو لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفاو ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانەوە پێشوازی لێکرا.

لەمیانی سەردانەکەیدا و دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆکەی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رۆڵی نەوشیروان مستەفای لە خەباتی گەلی کوردستان و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بەرزنرخاند و گوتی ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەرانی گەلەکەمانەو ئەرکێکی قوڕسە لەسەر شانمان بیپارێزین.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket