riklam

پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچیدوایی حەیدەر فەیلی

پرسەنامە 01:10 PM - 2023-05-04
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی پتسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی دەردەبڕێت

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کاک حەیدەر فەیلی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی و وەزیری پێشووتری گواستنەوەی حکومەتی هەرێم (حەیدەر فەیلی)م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.

کاک حەیدەر فەیلی تێکۆشەرێکی دیاری گەلەکەمان بوو، ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلەکەی تەرخان کردبوو، رۆڵێکی دیارو بەرچاوی هەبوو لە خزمەتکردن و هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان بوو، خوازیاربوو خزمەتی گەلەکەمان بکرێت، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرە گەلەکەمان.

پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیانی کۆچکردوو دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی هەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket