riklam

کۆسرەت رەسوڵ: کۆمەڵەی خوێندکاران بە گڕوتینەوە کار بکەن

ی ن ک 04:49 PM - 2023-04-26
کۆسرەت رەسوڵ عەلی PUKMEDIA

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەساڵیادی کۆمەڵەی خوێندکاراندا پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات و دەلێت: "ئومێد دەکەم رێکخراوە بەگڕوتینێکی ترەوە کاربکەن و خزمەتی خوێندکاران و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێشخستنی ئاستی زانستی  بکەن".

 

دەقی پەیامەکە....

 

کۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات


هەڤاڵان و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەئێوەو سەرجەم خوێندکاران پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم رێکخراوە بەگڕوتینێکی ترەوە کاربکەن و خزمەتی خوێندکاران و پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و پێشخستنی ئاستی زانستی  بکەن.

بە شانازییەوە، ئەوێ رۆژێ لە کەرکووکی سەر-ی کوردستان، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانم لەماڵی هەڤاڵ محەمەد خورشید بەیاننامەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و پەیڕەو و پرۆگرامی ئەو کۆمەڵەیەمان نووسی و دامانمەزراند، کە بۆ ئەوێ رۆژێی خەبات رۆڵێکی یەکجار گرنگی هەبوو لە وشیارکردنەوەی خوێندکاران و برەودان بە رۆحی شۆڕشگێڕی لەنێو خوێندکاراندا.

لەماوەی تەمەنی خۆیدا، کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان یەکێک بووە لە چالاکترین رێکخراوەکان بۆ خزمەتکردنی خوێندکاران و رەخساندنی هەلی گونجاو بۆ پێشخستنی ئاستی خوێندن و بەشداری کردن لە چالاکییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان لەنێو خوێندکاران، بۆ ئەمڕۆش ئومێد دەکەم وەک چۆن ئەوێ رۆژی ئێمە بە رۆحێکی شۆڕشگێڕانەی کوردانەوە ئەم کۆمەڵەیەمان دامەزراند، ئاوا بەگڕوتینەوە دەست بکەنەوە بە کارکردن و خزمەتی خوێندکاران بکەن و خەبات بکەن لەپێناو بەرەوپێشبردنی تواناکانی خوێندکاران و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ ئەوەی خوێندکاران بە زانست و زانیاری پێشکەوتوو ببنە بەشێک لە پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگاکەمان.

دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان لێ دەکەم و لەم یادەدا دروود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدان بەگشتی و خوێندکارانی شەهید بەتایبەتی دەنێرم.



کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٦/٤/٢٠٢٣

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket