riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: خزمەتکردنی خانەوادەی شەهیدان واجبە لەسەر شانمان

ی ن ک 03:10 PM - 2023-04-25
سەردانی شاڵو کۆسرەت رەسوڵ بۆلای خانەوادەی شەهیدان PUKMEDIA

سەردانی شاڵو کۆسرەت رەسوڵ بۆلای خانەوادەی شەهیدان

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی چەند خانەوادەیەکی شەهیدانی کرد و راشیگەیاند: " کەسوکارو خانەوادەی شەهیدان مایەی رێزو پێزانینن و خزمەتکردنیان واجبە لەسەر شانمان و درێژەپێدەری رێبازەکانیان بین و نەوەکانیان کەسوکاری سەربەرزی ئێمەن".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٣، لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە هاوڕێیەتی د. دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتی سەردانی چەند خانەوادەیەکی شەهیدانی کرد.

لەمیانی سەردانەکاندا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ جەژنە پیرۆزەی لە خانەوادەی شەهیدان کردو رایگەیاند: "ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە بەرهەمی رەنج و ماندووبوون و خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و شۆڕشگێڕان و شەهیدانی میللەتەکەمانەو ئەرکی سەرشانی هەموومانە بە وەفا بین بۆ ئەو مێژووە پڕ سەروەرییە و بیپارێزین".

وتیشی: "کەسوکارو خانەوادەی شەهیدان مایەی رێزو پێزانینن و خزمەتکردنیان واجبە لەسەر شانمان و درێژەپێدەری رێبازەکانیان بین و نەوەکانیان کەسوکاری سەربەرزی ئێمەن".

 

هەر ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥/٤/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسول بە هاوڕێیەتی د. دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مزگەوت و تەکیەی شێخانی خەیلانی کردو لەلایەن (شێخ حەمەدەمین و شێخ جیهادو شێخ د. سیراج)ـەوە پێشوازی لێکرا و دواتر لەلایەن شێخ موعین خەیلانی-یەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە شێخان و ریش سپیانی خزمانی خەیلانی نیوەڕۆخوانێکیان بۆ رێکخرا.

لەمیانی وتەیەکیدا شاڵاو کۆسرەت رەسول سوپاسی ئەو پێشوازی گەرمەی کردو جەختی لەپەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە کردەوەو راشیگەیاند: "هەمیشە شێخانی خەیلانی و تەکیەی خەیلانی و خزمان رۆڵی گرنگیان هەبووەو بەشێک بوونە لە پەرەپێدانی پێکەوەژیان و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان"
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket