riklam

دیدارە گەورەكەی سلێمانی دەبێتە راڕەوی جوڵەی سیاسیی

کوردستان 07:56 PM - 2023-03-14
دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

دیداری سلێمانی

دیداری سلێمانی

سبەی دیدارە گەورەكەی سلێمانی دەستپێدەكات كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و تێیدا ژمارەیەكی زۆر سەرۆك و سەركردەی سیاسیی جیهانی و عیراقی و كوردستانی بەشداری تێدا دەكەن.

دیداری حەوتەمی سلێمانی دیدارێكی سیاسی گەورەیە لەسەر ئاستی هەرێم، عیراق كە چەندین ئاڕاستەی جیاوازی سیاسی كۆدەكاتەوە و لە سلێمانیەوە و لەڕێگەی ئەم دیدارەوە هەم گفتوگۆ دەكەن هەم بڕیاری سیاسی لەبارەی داهاتووی عیراق و هەرێمی كوردستان دەدەن.

تەوەرەكانی دیداری سلێمانی هەمەلایەنی سیاسیی، ئابووری و ژینگەیی و جیۆپۆلەتیك و مافی مرۆڤ و تەندروستی و ئاسایش و وزە و بونیاتنانی ئاشتی و حوكمڕانی لە خۆدەگرن كە ئاڵنگاریی نوێن لە دوای 20 ساڵ لە عیراق، كە تێیدا بڕیار بەدەستەباڵاكان لە نزیكەوە بەشدارن.

دیداری حەوتمی سلێمانی وەك هەمیشە گفتۆگۆی جددی و مشتومڕی نوێ لەسەر دەستنیشانكردنی خاڵی كێشە و چارەسەرەكان دەخوڵقێنێت كە بابەتی گەرمی سیاسیی و كۆمەڵایەتی و ئابووریی و حوكمڕانین لە  عیراق و هەرێم، بۆیە ئەم جارەش  سلێمانی دەبێتەوە بە چەقی كۆمەڵێك گفتوگۆی جیاواز كە تێیاندا رێگەچارە بۆ كێشەی وڵاتێك دەدۆزرێتەوە.

جیا لەوانەش سلێمانی میوانداری شایستە و باڵا دەكات، كە بەشێكە لە میراتی سیاسی مام جەلال و دۆخێكی ئارام بۆ گفتوگۆی گەرم بەرهەمدەهێنێت، كە رێگەیەكی بایەخداری خستنەڕووی كێشەو گرفتە سیاسیی و حوكمڕانییەكانی عیراق و هەرێم بوون، كە نەخشەڕێی دۆزینەوەی چارەسەریش دیاریدەكران.

دیداری حەوتەمیش چەندین بابەتی فرە لایەن لە پانێڵەكانی دیدار دا پێشكەش دەكرێن كە تایبەتن بە گۆرانكاریی و تەحەدیەكانی رۆژ و جێبایەخی فراوان و بەپوەستداری ژیان و ژینگەی سیاسیی و كۆمەڵایەتی لە هەرێم و عیراق و جیهانیش.

یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانکۆی ئەمریکی رێکخرا بە ناونیشانی "گۆڕانی جیۆپۆلیتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، هەروەها ساڵی 2014 دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێکخراوە و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 دیداری سلێمانی رێکنەخراوە، لە ساڵی 2023 دا، حەوتەمین دیدار لەژێر ناونیشانی "پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانیە نوێیەکان" رێکدەخرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket