ئاسایشی پارتی به ئه‌شكه‌نجه گه‌نجێك دەکاتە "به‌غدادی"
کوردستان 05:34 PM - 2023-03-02
باوکی یەکێک لە دەستگیرکراوان
حه‌وت
گه‌نجی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن و باوكی یه‌كێك لهگهنجهكانیش
ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی
مه‌ترسیدار ئه‌شكه‌نجه دراوه و بتڵی شوشه‌ی پیپسییان
پێهه‌ڵگرتووه و گونیان قۆڕكردووه و شانیان شكاندوه" و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی
مافی مرۆڤیش ده‌ڵێت: "ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆ زیندانیان جێی قبوڵ كردن نیه".
چیرۆكی ده‌ستگیركردنی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی له‌هه‌ولێر
"ئه‌و گه‌نجانه
یه‌ك مریشكیان پێ بووه چوون بۆ سه‌یرانگای مه‌له‌كیان، دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی
تۆپزاوا ته‌له‌فۆنی بۆ باوكی محه‌مه‌د كردووه و داوایان كردووه بۆ شایه‌تیدان كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت، ئه‌ویش
واده‌كات و كوڕه‌كه‌ی ده‌بات، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووه و دواتر ته‌سلیمی
دژه تیرۆری پارتیان كردووه و له‌وێ ئه‌شكنجه‌ی قورس دراوه و مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه
دراوه"، ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌یه له زاری باوكی محه‌مه‌ده‌وه كه
ئه‌مڕۆش دادوه‌ر به (٢ ساڵ و شه‌ش مانگ) زیندانی سزای دا.
باوكی محه‌مه‌د: سێ رۆژ كوڕه‌كه‌م ئه‌شكه‌نجه دراوه
محه‌مه‌د
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه به توندترین و مه‌ترسیدارترین شێوه
ئه‌شکه‌نجه دراوه، باوكی محه‌مه‌د له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر به كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندنی وت: "سێ شه‌و و رۆژه كوڕه‌كه‌میان ئه‌شكه‌نجه‌داوه، كاره‌بایان
لێداوه، گونیان قۆڕكردووه، بتڵی پیپسیان پێهه‌ڵگرتووه، شانیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا
شكاندوه".
باوكی
محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دادگای هه‌ولێر كوڕه‌كه‌میان به (٢ ساڵ و شه‌ش)
مانگ حوكمدا، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گومانیان لێی هه‌بووه بچێته ناو داعش، به‌ڵام
من رایگشتی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه كوڕه‌كه‌م هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌بابه‌تی ئیرهابه‌وه
نیه و دوورین له‌و فكرهیهوه".
لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان ره‌تده‌كاته‌وه
لیژنه‌ی
مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان لهئهشكهنجهدانی ئه‌و گه‌نجه له‌لایه‌ن دژه
تیرۆری پارتییه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌و له به‌دواداچوونی ئه‌و كهیسهدایه.
شادی
نه‌وزاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌داخه‌وه
رۆژانه ده‌ستگیرکراوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی خراپ مامه‌ڵه‌كردن
ده‌بنه‌وه، كه‌ئه‌مه جێی قبوڵ كردن نییه".
"لیژنه‌كه‌مان
ده‌ستی به‌چاودێری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه
كردووه و ده‌بێت بزانین چی روویداوه و بۆچی كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر به‌و
گه‌نجه كراوه، كه‌یسه‌كه به‌رزده‌كه‌ینه‌وه بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تا له‌ئه‌نجامه‌كانی
ئاگادار بكرێینه‌وه"، شادی نه‌وزاد وایوت.
ئه‌وه‌شی
خسته‌ڕوو: "مافی مرۆڤ له‌به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پاشه‌كشێیه‌كی زۆر
ترسناك رۆیشتووه‌و ته‌نانه‌ت رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵی وڵاتانیش له‌هه‌ولێر
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه كردووه و به كارێكی قێزه‌ون ناوی ده‌به‌ن".
ئێ چۆن ناڵێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیم ؟
براكه‌ی
محه‌مه‌د له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی: "گه‌نجێكی 20 ساڵ، سێ شه‌و
و سێ رۆژ ته‌عزیبی بده‌یت، كاره‌بای لێبده‌یت، بتڵی پێھهڵبگریت، شانی بشكێنیت، ئێ
چۆن ناڵێت "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیم".؟"
واز لهئهكشن بهێنن و زوڵم له رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له مه‌كه‌ن
له‌سه‌ر
ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی پارتی له‌هه‌ولێر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی
كوردستان به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی
و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت: "به‌كاری خۆتان هه‌ڵسن و
واز له‌كاری ئه‌كشن و وێنه‌گرتن و بهێنن و پابه‌ندی سوێندی یاساییتان بن".
سه‌ركۆ
ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌وه
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هه‌رێمی كوردستان له ئاست ئه‌م زووڵمه به‌خه‌به‌ر بێن، سه‌رۆكایه‌تی داوكاری گشتی
واز له وێنه‌گرتن له گه‌ڵ لق و ناوچه بهێنه و به ئه‌ركی خۆت هه‌ڵسه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی
په‌رله‌مانی كوردستان رووده‌كاته لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌ڵێت:
"واز له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بهێنن پابه‌ندبن به‌سوێندی یاساییتان"،
هه‌روه‌ها به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت: "واز له ئه‌كشن بهێنن و به‌سه زوڵم
و چه‌وساندنه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆنه‌دیوه".
پارێزه‌ری ده‌ستگیركراوان: بڕیاره‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر ناعه‌داله‌تییه
پارێزه‌ری
ده‌ستگیركراوان كه هاوكات باوكی یه‌كێك له‌و حه‌وت گه‌نجه‌یه كه‌له ئاسایشی هه‌ولێر
ده‌ستگیركراون و ئه‌شكه‌نجه دراون له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "بڕیاره‌كه‌ی
دادگای هه‌ولێر ناعه‌داله‌تییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بوو، به‌ڵام دادوه‌ر له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌وه‌ی ویستوویانه بچنه ناو داعش بڕیاری له‌سه‌ر داون، كه له‌راستیدا
وانیه".
ماوه‌ی
٤٥ رۆژه خانه‌واده‌ی ئه‌و گه‌نجانه، منداڵه‌كانیان نه‌دیوه‌و باوكی محه‌مه‌د كه
یه‌كێكه لهدهستگیراوهكان ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م سێ شه‌و و رۆژ له‌لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێره‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه، بوتڵی پیپسیان پێ هه‌ڵگرتووه، بوتڵی
غازیان به گونهكانییهوه هه‌ڵواسیوه‌و ئێستا گونێكی له‌ده‌ستداوه‌و توشی ف‌ت‌ق
بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بهپانكهوه هه‌ڵیانواسیوه و شانێكی ده‌رچووه، له‌سه‌ر
سه‌ر هه‌ڵیانواسیوه و به‌كاره‌با ئه‌شكه‌نجه‌یانداوه".
ده‌شڵێت:
"كوڕه‌كه‌م وتویه‌تی به‌س مه‌مكوژن چیتان ده‌وێت دانی پێدائه‌نێم، من ته‌ئكیدم
كوڕه‌كه‌م هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئیرهابه‌وه نیه، كوڕه‌كه‌م ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵه و
خوێندكاری زانكۆیه و له‌ترسی گیانی خۆی وایوتووه".
وڵاتان له‌پاشه‌كشێی مافی مرۆڤ له‌به‌شێكی هه‌رێم نیگه‌رانن
پێشتریش
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر هۆشداری به حكومه‌تی هه‌رێمدا له باره‌ی
پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و پێشكارییهكان و رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا نیگه‌رانه
له پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین له به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان" .
ئێرڤن
هیكس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: "وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له
پاشه‌كشێی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربڕین و مافی پێكهاته‌كان له به‌شێكی هه‌رێمی
كوردستان".
بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی باوکی یەکێک لە دەستگیرکراوان کلیک لێرە بکە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەزگای ئاسایشی هەرێم 8 تیرۆریستی داعش دەستگیر دەکات
08:14 PM - 2023-03-27 -
سەنتەری هەڵبژاردنی یەکێتی: مەرجەکانی یاسای هەڵبژارد ناروونن
07:25 PM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
کوردستان 01:43 PM - 2023-03-27 -
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26