riklam

دارستانەکانی قەرەهەنجیر و بانی مەقان سەوزدەکرێن

کوردستان 06:16 PM - 2023-01-29
هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستان PUKMEDIA

هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام و سەوزكردنی كوردستان

لەقۆناغی پێنجەمدا هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی ١ ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ١ ی ٢٠٢٣، گەیشتە سنووری چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر کە بەشێوەیەکی زانستی دەیان هەزار  نەمام لەهەردوو دارستانەکە دەڕوێندرێت.

حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەلێدوانێکدا بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "مەبەست بووە هەڵمەتی نەمام رواندن بگەیەنینە ئەم ناوچانە و بەشداری بکەین لە زیادکردنی رووبەری سەوزایی و دارستانەکان بۆیە بە چەند هەنگاوێک دەیان هەزار نەمام دەڕوێنرێت و بەشێوەیەکی زانستی لەگەڵیدا دەمێنیینە و هەموو رێگایەک دەگرینەبەر تا لەفەوتان بیانپارێزین".
وتیشی: "ئەم هەوڵەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بەردەوام دەبێت تا ئامانجە نیشتمانی و ژینگەییەکەی بەدیدێت کە ئەویش پاراستنی ژینگە و خاک و پاک راگرتنی ئاوهەوایە".

ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ بۆ PUKMEDIA وتی:"بەڕەچاوگرتنی تایبەتمەندی ژینگەی ئەم سنوورە، لەو شوێنانە نەمام دەڕوێنرێت کە رووتەنە و سەوزنەکراوە و بەچەند هەنگاوێک رووبەری دارستان زیاد دەکەین هەروەک سوپاسی نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دەکەین کە چەمچەماڵ و قەرەهەنجیریان لەیادنەکرد و لەگەڵمان بوون تا پێکەوە کاربکەین بۆپاراستنی ژینگەکەمان".

‌‎ هەروەها ئەندازیار هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان وپاوانی سلێمانی ئاشکرایکرد: "هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی ١ ملیۆن نەمام بەرفراوانتردەکرێت و جگە لە سنوری ( سلێمانی ، شارەزوور ، قەرەداغ , خەلەکان ، فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ ، چەمچەماڵ ، قەرەهەنجیر ) کە بەردەوامین لە رواندنی نەمام تێیاندا، لەچەند شارو ناوچەیەکی تریش چەند تیمێکمان لەکارکردندان بۆ دەست نیشانکردنی شوێن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان تا هەڵمەتەکە بگەیەنینە ئەو شارانە.

‌‎#ئاشتکردنەوەی_سلێمانی
PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket