سەرۆکی یەکێتی قەرەبووی زیانلێکەوتوانی رووداوەکەی کازیوەی کردەوە
کوردستان 12:38 PM - 2023-01-18
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قەرەبووی سەرجەم زینلێكەوتووانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوە و خانووەكەی حاجی مەزهەر و سەرجەم ئەو ماڵانەی دەوروبەری و ئۆتۆمبێلە زیانپێگەیشتووەكان و كەسوكاری وەستای شۆفاژەكەی كردەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە 18-1-2023 حاجی مەزهەر خاوەنی ئەو ماڵەی غاز تێیدا تەقیەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەموو کوردستان ئاگادارە کەلەشەوی 17-11-2022 لە ماڵەکەمدا لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی ئەم کارەساتە گەورەیە رویدا و بوە هۆی شەهید بونی 15 کەس لەئەندامانی خێزانەکەم، هەر لەسەرەتای کارەساتەکەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردەوە کەبەهانامانەوە بێن و هەموو کارێکی پێویست بکەن و بەهەموو شێوەیەک بەدەممانەوە هاتوون".
وتیشی: "لەسەر راسپاردەکەی سەرۆک بافڵ هەموو مەسرەفێکمان کراوەو کە تائێستاش ئەو ماڵەی من نەکراوەتەوە بە بینا لەبەر ئەوە بووە من خۆم وتومە ناتوانم ئەو ماڵە ئاوەدان بکەمەوەو تێیدا نیشتەجێ ببم، ئەگەر نا ئێمەش و دراوسێکانیشمان قەرەبوو کراوینەتەوە".
ئەوەشی وت: "ئێمە هەر چاوەڕێی هەڵوێستێکی ئاوا بەرز لە کوڕەکانی سەرۆک مام جەلال دەکەین".
بەپێی بڕیارەكەی سەرۆك بافڵ، خانووەكەی حاجی مەزهەر و سەرجەم ئەو ماڵانەی دەوروبەری و ئۆتۆمبێلە زیانپێگەیشتووەكان و كەسوكاری وەستای شۆفاژەكە كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو قەرەبوو كراونەتەوە.
شەوی 17-11-2022، لە خانوویەكی گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی غازی LPG یەوە 15 كەس گیانیانلەدەستدا و 12 كەسی دیكەش بریندار بوون كە 25 كەسیان ئەندامی یەك بنەماڵە بوون.
دوای رووداوەكەش بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا تێچووی دووبارە دروستكردنەوەی خانووە رووخاوەكە و نوێكردنەوەی هەموو خانووە زیانلێكەوتووەكانی تری رووداوە دڵتەزێنەكە و بەڕێوەبردنی پرسە و هەموو رێكارەكانی تری ماتەمە گشتییە لە ئەستۆ بگرێت و هەموو ئەو هاووڵاتییانەش قەرەبوو بكاتەوە كە ئۆتۆمبێلەكانیان لەو رووداوەدا زیانیان پێگەیشتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕهوه مهزنهكهی كوردستان.. ویژدانی جیهانی ههژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێودهوڵهتیهكان: لهكابینهی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامهنوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31