riklam

مەكتەبی سیاسی: كوردستانی نوێ خوێندنگەی پاراستنی ئیتیكی رۆژنامەگەرییە

ی ن ک 07:11 PM - 2023-01-11
كوردستانی نوێ

كوردستانی نوێ

لە ساڵیادی دەرچوواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و دەستەی نووسین و رۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ دەكات و رایدەگەیەنێت: "كوردستانی نوێ خوێندنگەی  سەنگینی پاراستنی ئیتیكی رۆژنامەگەرییە".

دەقی بروسكەكە:

رۆژنامەی كوردستانی نوێ، لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 بۆ كوردستانێكی نوێ و ئایندەی تازەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەرچوێنرا.
كوردستانی نوێ خوێندنگەی  سەنگینی پاراستنی ئیتیكی رۆژنامەگەرییە.

بەرێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسین و رۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ، لە ساڵیادی دەرچوواندنی رۆژنامەكەتاندا  پیرۆزباییەكی گەرم لەئێوەی ماندونەناس دەكەین.
لەو سەرەتایانەی راپەڕینی 1991 دا بڕیاری دەركردنی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانەی سیاسی ، رۆشنبیری، كلتوری و هەمە لایەنە بڕیارێكی بوێرانەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كوردستانی نوێ بە هەق بۆ كوردستانێكی نوێ و ئایندەی تازەی كوردستان دەرچوێنرا و هەر لەوسەرەتایانەوە لەژێر ڕۆشنایی ئامۆژگارییەكانی سەرۆك مام جەلال دا رۆژنامەكە  وەك مینبەرێكی ئازاد وكراوەی خستنە ڕووی بیروڕا جیاوازەكانی چین وتوێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان  كاری كردوەو  ئێستاش لەسەر ئەم سیاسەت و ڕێچكەیەی بەردەوامە و تەرخانكردنی ستوون ولاپەڕە وپاشكۆ تایبەتەكانی شاهیدی ئەم راستیەن.

 شانبەشانی  پەرەسەندنەكانی میدیای ئەلەكترۆنی، بۆ گەشە كردنی زیاتری رۆژنامە كاغەزییەكەی كوردستانی نوێ كە خاوەنی هەگبەیەك لەداهێنان و پەروەردەكردن و دروستكردنی رۆژنامەوان و نوسەرە ، بۆ ئەم رۆژنامەیەی كەلەپاراستنی ئیتیكی رۆژنامەیی و راستگۆیدا پێشەنگ بوون ، هیوادارین لەم ساڵیادەدا برەو بە گەشەی چۆنایەتی كاركردنتان بدەن .

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket