riklam

قوباد تاڵەبانی: راسپاردەکانی دیداری یەکێتی لەجێبەجێکردندان

کوردستان 02:51 PM - 2023-01-09

ئەمرۆ ٩-١-٢٠٢٣ لیژنەی جێبەجێکردنی دیداری  یەکێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی کۆبۆوە بۆ هەڵسەنگاندنی دوا کارەکانی لیژنەکانی تایبەت بە راسپاردەکان.
 
لەکۆبوونەوەکەدا لیژنە جیاجیاکان راپۆرتەکانی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بە میکانیزم و پلانەکانیان بۆ چۆنییەتی جێبەجێ کردنی راسپارەدەکان.

 

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی رونیکردەوە هەر ئێستا بەشێکی بەرچاوی راسپاردەکان لە جێبەجێکردندان، لەهەمواری پەیرەو و ئاراستەی ئیشکردنی ئۆرگانەکان و هتد ، ئەوانی تریش ئەرکی هەموومانە تا دیداری دووەم کاری لەسەر بکەین .  

 

هەروەک دەستخۆشی لە لێژنەکان و هەموو ئەو هەڤاڵانە کرد کە کار لەسەر جێبەجێکردنی راسپاردەکانی تر دەکەن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket