riklam

شه‌فافییه‌ت هه‌رێم به‌ره‌و دیموكراسی ده‌بات

کوردستان 10:09 AM - 2022-12-23
جوتیار نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

جوتیار نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

شه‌فافییه‌تی دارایی یه‌كێك له‌ بنه‌ما گرنگه‌كانی دیموكراسییه‌ له‌جیهاندا، بۆیه‌ هه‌وڵه‌كانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ شه‌فافییه‌ت نه‌ك ته‌نها بۆ حكومه‌تێكی دیموكراسی، ده‌كرێت حزبه‌كانیش بۆ دیموكراسیان و رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌ داراییه‌كانیان سوودی لێوه‌ربگرن.

شه‌فافییه‌ت ده‌ستپێكێكی باشه‌

جوتیار نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA سه‌باره‌ت به‌ پڕ‌ۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت كه‌ له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگیری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، وتی: "پڕ‌ۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت پڕ‌ۆژه‌یه‌كی گرنگ و پێویسته‌ و ده‌ستپێكێكی باشه‌، نه‌ك حكومه‌ت، ده‌كرێت لایه‌نه‌كانیش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری داراییان چاو له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بكه‌ن".

شه‌فافیه‌ت بنه‌مایه‌كی گرنگی دیموكراسییه‌

"پڕ‌ۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ما هه‌ره‌ گرنگه‌كانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، بێگومانم له‌وه‌ی كه‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگیری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم ده‌توانێت له‌ داهاتوودا شه‌فافیه‌تی كارگێڕ‌یش رابگه‌یه‌نێت"، جوتیار نوری واده‌ڵێت.

داهاتی هه‌ولێر و دهۆكیش شه‌فاف بكرێت

ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "پێویسته‌ هاووڵاتیانی هه‌ولێر و دهۆك داوای كاراكردنی پڕ‌ۆژه‌ی شه‌فافیه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی خاڵه‌سنوورییه‌كان و داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی ئه‌و سنوورانه‌ ئاشكرابێت".

په‌رله‌مان بۆ شه‌فافییه‌ت فشار بكات

"كوردستان هه‌رێمێكی ده‌ستوورییه‌ و خاوه‌نی په‌رله‌مانه‌، ناكرێت نۆ ساڵه‌ بودجه‌ نه‌چووبێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌ عیراق ساڵانه‌ بودجه‌ به‌ خه‌رجی و داهاته‌وه‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مان و ئاشكرا ده‌كرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان فشار له‌ حكومه‌ت بكات كه‌ بودجه‌ بنێرێته‌ په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، بۆئه‌وه‌ی داهات و خه‌رجی شه‌فاف بێت"، جوتیار نوری واده‌ڵێت.

شه‌فافیه‌ت هیوا بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه‌

راشیگه‌یاند: "گه‌وره‌ترین كێشه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ 30 ساڵه‌ داهاتی هه‌رێم شه‌فاف نییه‌، ناكرێت حكومه‌ت داهاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و نه‌وت و غاز و كاره‌با و داهاته‌ جۆراوجۆره‌كان ئاشكرا نه‌كات، چونكه‌ خه‌ڵك حكومه‌تی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وەی شه‌فافانه‌ وڵات به‌ڕ‌ێوه‌به‌رێت، بۆیه‌ شه‌فافی له‌داهات هیوا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕ‌ێنێته‌وه‌".

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پرۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی.
ئێستا رۆژانه‌ ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕ‌‌ین له‌سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه ‌www.shafafiat.com، بزانیت.
PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket