riklam

مێژووی شانۆ و هونەری کورد لە سلێمانی بڵاودەکرێتەوە

هەواڵ 04:00 PM - 2022-12-18
کتێبی کورتەیەک لە مێژووی هونەری مۆزیک و شانۆ لەشاری سلێمانی

کتێبی کورتەیەک لە مێژووی هونەری مۆزیک و شانۆ لەشاری سلێمانی

کتێبی کورتەیەک لە مێژووی هونەری مۆزیک و شانۆ لە شاری سلێمانی لەنیوان ساڵەکانی 1950-1991، توێژینەوەیەکی سیما ساڵح مەحمودە و ئامانج لێی مێژووی هونەری کوردی و قۆناغ و پرۆسەی گەشەکردنیەتی، هاوکات ناساندن و نرخاندنی هونەرمەندانە، کە رۆژگارێک خزمەتیان بەبواری مۆزیک و شانۆی شاری سلێمانی کردووە.

هەروەها هەوڵێکە لە کایەی مێژوونوسی کوردی کە وەک سەرچاوەی زانیاری رۆڵی گەورەی بۆ خوێنەران دەبێت.

کتێبەکە باس لە مێژووی شانۆ و هونەری پارێزگای سلێمانی دەکات لە ساڵەکانی 1950-1991، تێیدا باس لە تیپە شانۆییەکان و کارەکانی کۆمەڵی هونەرە جوانەکان لە سلێمانی لە سالەکانی 1957-1963 دەکات.

ئەم توێژینەوەیە کە لەچوارچێوەی کتێبێکدا چاپکراوە لەلایەن پ.ی.د هیوا عەزیز سەعید، سەرپەرشتیار و پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکانەوە بە ژمارە 1568ـی ساڵی 2022، ژمارەی سپاردنی پێدراوە.

کتێبەکە لە 156 لاپەڕە پێکهاتووە و چاپی یەکەم لەئێستادا لە کتێبخانەکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەت بەردەستە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket