riklam

کونسوڵخانەی ئەمریکا: هێرۆ خان بەوە ناسراوە کە پشتیوانی پڕۆژە کەلتوری و هونەری و هونەرمەندان و نوسەران دەکات

ی ن ک 10:51 PM - 2022-12-08
هێرۆ خان

هێرۆ خان

لە ماوەی ئەم ١٦ رۆژەی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریدا، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان  رۆژانە ناو و پیشەی ئەو ژنانە بڵاودەکاتەوە کە کاریگەر بوون و لە بوارێکی ژیاندا رۆڵی بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەیان گێڕاوە.

کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت: "هێرۆ خان بەوە ناسراوە کە پشتیوانی پڕۆژە کەلتوری و هونەریەکانی بووە و لەو نێوەندەشدا پشتیوانیی هونەرمەندان و نووسەران لەسەر ئاستی تاک".

دەشڵێت: "هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە لە ناو خەڵکدا بە هێرۆ_خان ناسراوە پێشتر خانمی یەکەمی عێراق بووە و یەکەم کوردە کە چووبێتە ئەو پێگەیە."

کونسوڵخانەی ئەمریکا  راشیگەیاند: "هێرۆ خان هەر لە تەمەنی گەنجییەوە ژیانی سیاسی دەستپێدەکات و هاوشانی هاوسەرەکەی سەرۆک کۆماری پێشتر کۆچکردوو جەلال_تاڵەبانی دژی رژێمی سەرکوتکەری پێشوو جەنگاوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket