riklam

یه‌كێتی حكومڕانی چەوت و قۆرخكراو ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:52 PM - 2022-12-08
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانی شلێر شەهید غەفوور

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لێدوانی شلێر شەهید غەفوور

له‌ ئه‌زمونی سێ ساڵی رابردووی ئه‌م كابینه‌یه‌وه‌ ده‌ركه‌وت حكومه‌ت له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كاندا نه‌بووه‌، یه‌كێتیش به‌ئاشكرا حكومڕانی قۆرخكراو و سیاسه‌تی ناته‌ندروستی ئێستای حكومه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه ‌و داوای هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كان له‌ناو حكومه‌ت ده‌كات.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، "پشتگیری ئه‌و سیاسه‌ته‌ ناته‌ندروسته‌ ناكه‌ین كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كات و هه‌موو جومگه‌كانی حكومه‌ت قۆرخكراون و ژیانی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی حكومه‌تێكدایه‌ كه‌ جیاكاری له‌نێوان شاره‌كاندا ده‌كات و داهات به‌ یه‌كسانی دابه‌شناكات و تاكڕه‌وانه‌ بڕیار ده‌دات".

حكومه‌ت له‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكدا نیه‌

ئه‌حمه‌د زرار ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "یه‌كێتی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌شداری پێكهێنانی حكومه‌تی كردووه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌زموونی سێ ساڵی رابردووی ئه‌م كابینه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت حكومه‌ت له‌ ئاستی چاوه‌ڕوانی و داخوازی هاووڵاتیاندا نییه‌".

پارتی جومگه‌كانی حوكمڕانی قۆرخكردووه‌

"زۆربه‌ی جومگه‌كانی حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ قۆرخكراون و به‌ناوی زۆرینه‌وه‌ هه‌وڵی سه‌پاندنی تاكڕه‌وی ئیداریی و پشتگوێ خستنی چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌دات"، ئه‌حمه‌د زرار واده‌ڵێت.

پارتی وه‌زاره‌تی له‌ وه‌زاره‌تدا دروستكردوه‌

ده‌شڵێت: "ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ وه‌زیره‌كانیان پارتی نین، وه‌زاره‌تی سێبه‌ریان به‌ناوی (راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران)ـه‌وه‌ بۆ دروستكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش بكرێت و بۆ مه‌رامی شه‌خسی و حزبی به‌كاریان بهێنێت".

سێ ساڵی چه‌وتی حوكمڕانی

پارتی دیموكراتی كوردستان جومگه‌ باڵاكانی حكومداری هه‌رێمی كوردستانی بۆ خۆی قۆرخكردووه ‌و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

شلێر شەهید غه‌فوور ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "یه‌كێتی له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا به‌تایبه‌ت تر له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا له‌پێناو خه‌ڵك و تێكنه‌چوونی قه‌واره‌ی هه‌رێم قوربانی زۆری بۆ حكومڕانی چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت داوه‌و دانی به‌خۆیداگرتووه‌، به‌ڵام كاتی ئه‌وه‌یه‌ به‌حكومه‌ت بوترێت ستۆپ".

پارتی حكومه‌تی قۆرخ كردوه‌

 "پارتی له‌لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی بۆ خۆی قۆرخ كردووه ‌و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ بۆ خۆی كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ته‌" شلێر شەهید غه‌فوور وای وت.

ده‌شڵێت: "جگه‌ له‌و ناشه‌فاییه‌ی له‌داهات و خه‌رجی سه‌رۆكی حكومه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی له‌حكومه‌ت بۆخۆی قۆرخ كردووه‌، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی چه‌وتی حوكمڕانی له‌هه‌رێم دروستكردوه‌".

حكومه‌ت هاوشێوه‌ی حزب كارده‌كات

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "پارتی هاوشێوه‌ی حزب ده‌یه‌وێت حكومه‌تیش به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی لێكه‌وتووه‌و داوای راستكردنه‌وه‌ی حوكمداری چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كه‌ن.

نا شه‌فافی داهات و خه‌رجی له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆختربووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش چه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمڕانییه‌ و یه‌كێتی به‌ ئاشكرا داوای راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی حوكمڕانی له‌هه‌رێم ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پشتوانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.
PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket