riklam

هێزه‌كانی 70 له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی رێكده‌خرێنه‌وه‌

ی ن ک 10:48 AM - 2022-12-06
هێزەکانی 70

هێزەکانی 70

له‌چوارچێوه‌ی راسپارده‌و بڕیاره‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كوردستان مه‌شق و راھێنانه‌كانی ھێزه‌كانی حه‌فتا به‌رده‌وامه‌.

له‌ومیانه‌یه‌دا به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ھێزه‌كانی حه‌فتا له‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین لیوای ٧١٢ دوای چه‌ند مانگێك له‌ راھێنان و مه‌شقی نوێی سه‌ربازی و ره‌چاوكردنی وانه‌ پراكتیكی و تیۆرییه‌كان ئه‌ركه‌كانیان كۆتایی ھات و پێكھاته‌و یه‌كه‌كارگێڕییه‌كانی لیوای ٧١٢ له‌سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتووی سه‌ربازی رێكخرایه‌وه‌ و وه‌ك ھێزێكی تۆكمه‌ و ئاماده‌ خرانه‌وه‌ سه‌ر ئه‌ركه‌كانی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ نیشتمانییه‌كان .

ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت و ته‌واوی ھێزه‌كانی حه‌فتا له‌سه‌ر بنه‌ما زانستییه‌كانی سه‌ربازی رێكده‌خرێنه‌وه‌و ئاماده‌ ده‌كرێنه‌وه‌ وه‌ك ھێزێكی پێشكه‌وتووی كوردستانی بۆ راپه‌ڕاندنی به‌رپرسیارێتییه‌ نیشتمانییه‌كان .

PUKMEDIA

هێزه‌كانی 70 له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی رێكده‌خرێنه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket