riklam

سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ڵامی 120 پرسیار ده‌داته‌وه‌

کوردستان 02:23 PM - 2022-12-04
 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ نوێترین دیداریدا به‌ووردی و حه‌وسه‌ڵه‌وه‌ وه‌ڵامی 120 پرسیاری رۆژنامه‌نوسێكی بیانی ده‌داته‌وه‌و په‌یامه‌ سیاسییه‌كانی به‌ دیقه‌ت و ئاڕاسته‌كراوه‌وه‌ ده‌نێرێت.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زۆر راشكاوانه‌ په‌نجه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر كێشه‌كانی حكومڕانی له‌هه‌رێم و خراپی ئیداره‌دانی كه‌یسی نه‌وت و غاز له‌هه‌رێم و رێگه‌چاره‌كانیش وه‌ك سیاسییه‌كی دووربین ده‌خاته‌ڕوو، كه‌ زۆرترین پرسیاریش له‌سه‌ر نه‌وت و غازه‌.

سه‌رۆك بافڵ دۆخی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌خراپ ده‌زانێت، به‌ڵام شه‌ڕی ناوخۆ به‌توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و بوێرانه‌ ده‌ڵێت: "مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا شه‌ڕی ناوخۆ رووبدات".

پێشتریش سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی غاز به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ وتی: "مه‌گه‌ر به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا غاز هه‌نارده‌ بكرێت"، ئه‌گه‌ر بێت و به‌ده‌ردی نه‌وت ببرێت و سوودی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌بێت.

له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی ئامانجی ئه‌و وته‌یه‌ی له‌سه‌ر غاز ئاشكراكرد، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌ستكه‌وتووته‌وه‌و ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌ك وه‌فدێك له‌هه‌ولێره‌وه‌ هات و داوای ئه‌وه‌یان لێكردم له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا به‌ش بكرێت"، به‌ڵام وه‌فده‌كه‌ ده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: "له‌ مێشكی خۆمدا وام دانابوو باسی ستراتیجی هه‌نارده‌و بوژاندنه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام وانه‌بوو، چونكه‌ : "غاز موڵكی یه‌كێتی و پارتی نیه‌و موڵكی خه‌ڵكی كوردستانه"‌.

په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی غازه‌وه‌ روونه‌و وه‌ك خۆی بۆ پێگەی Iraq Oil Report ده‌ڵێت: "تاكه‌ كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌ی غازی سروشتی ئه‌وه‌یه‌، نامانه‌وێت به‌خراپی به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك نه‌وت، ئه‌گه‌ر غازیش به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌ڕێوه‌به‌رین هه‌رێمی كوردستان تووشی كاره‌سات ده‌بێت".

PUKMEDIA

 

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket