riklam

ئەمین بابەشێخ : سیاسەتی یەکێتیی بۆ رۆژئاوای کوردستان یەکڕیزی نێوان لایەنەکانە

ی ن ک 06:09 PM - 2022-11-27
کۆبوونەوەی لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی رەوتی ئازادی کوردستانێ و جێگری رەوت

کۆبوونەوەی لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی رەوتی ئازادی کوردستانێ و جێگری رەوت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی، هەڤاڵ ئەمین بابەشێخ  ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبونی هەڤالان سالار سەرحەد ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب، پێشوازی کرد لەبەڕێزان سیامەند حاجۆ سەرۆکی رەوتی ئازادی کوردستانێ و دکتۆر تارق جێگری رەوت.

 

لەکۆبونەوەکەدا هەڤاڵ ئەمین بابەشێخ بە وەفدی میوانی راگەیاند: ئێمە بارودۆخی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کورد لە رۆژئاوا بەرزدەنرخێنین و هیواخوازین زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەو پارچەیەی کوردستان پەرەی پێبدرێت و هەمووان کار بۆ پتەوکردنی بنەمای  کاری پێکەوەیی بکەن تاکو بتوانرێت لە ئاست ئەوهەڕەشە و مەترسیانەی کە لەسەرناوچەکە هەیە یەک دەنگ و یەک  هەڵوێست بن.

لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: یەکێتی هەمیشە ویستویەتی هاریکاربین بۆ هەر هەنگاوێکی ئەرێنی کە لەبەرژەوەندی گەلەکەمان بێت لەوبەشەی کوردستان و هەموو ئومێدێکمان پارێزگاری کردنە لەو قەوارەیەکە بەڕێککەوتن و هەماهەنگیی لایەن و پێکهاتەکان دێنەدی.

ئەمین بابەشێخ بۆ وەفدی میوانی دووپاتکردەوە: وەک چۆن لەسەرەتاى رووداوەکانی سوریا و رۆژئاوا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕووی مرۆییەوە دەرگای ئاوەڵابوە بۆ هاریکاریی وبەدەنگەوە هاتنی ئاوارە و لێقەوماوەکان، ئاوهاش لەم قۆناغ و بارودۆخەدا هەڵوێستمان بەو جۆرەیە و بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوەدا نین کوردی هیچ پارچەیەک لە پارچەیەکی تر لەناکۆکی نێوان لایەنەکان بەکار بهێنرێن.

هەر لەکۆبونەوەکەدا سیامەند حاجۆ سەرۆکی رەوتی ئازادی کوردستانێ ئاماژەی دا بەوەی: لەسەرەتای دامەزراندنی رەوتەکەیانەوە کاریان بۆ خەباتی پێکەوەیی کردوە لە رۆژئاوای کوردستان وبەرژەوەندی گەلی کوردیان لەسەروو هەموو بەرژەوەندیەکەوە داناوەو هەمیشە بڕوایان بەوە بوە کە دانوساندنی ( کوردی – کوردی) ئامانجێکی لە پێشینەو گرنگیان بوە بۆ رۆشنکردنەوەی ئەو ئایندە ناڕوونەی کە رووی لە رۆژئاوا کردووە.

 

سەرۆکی رەوتی ئازادی کوردستانێ ئەوەی راگەیاند: دابەشبوونی سیاسی لە رۆژئاوا کێشەو گرفتێکە و پێویستی بەچارەسەرێکی یەکلاکەرەوەیە ئەگەر هەنگاوی جدی بۆ ئەو پرسە نەنرێت هەموان زەرەمەند دەبن، بۆیە رەوتەکەیان گشت هەوڵێکی لە پێناوی یەکڕیزی لە رۆژئاوای کوردستاندا خستۆتەگەڕ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket