riklam

یه‌كێتی ئه‌ركێكی مێژووی له‌سه‌رشانه‌

کوردستان 05:17 PM - 2022-11-26
جوتیار نوری

جوتیار نوری

یه‌كێتی له‌ته‌مه‌نی خه‌باتیدا كاری بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشته‌وایی كردوه‌و هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ر بووه‌، بۆیه‌ به‌ئه‌ركی مێژووی خۆی ده‌زانێت، وه‌ك چۆن سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌هه‌مان شێوازی سه‌رۆك مام جه‌لال كار بۆ ئاشته‌وایی ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كوردستانییه‌كان له‌دوكان به‌ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كێتی رێگه‌ راسته‌كه‌ی سیاسه‌ته‌ تاوه‌كو فره‌یی سیاسی و دیموكراسی تۆخبكرێته‌وه‌و هاوكاتیش به‌شدارو به‌ئاگابن له‌ پێشهاته‌ سیاسی و حكومڕانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێم.

خه‌باتی یه‌كێتی بۆ پێكه‌وه‌یی

 

جوتیار نوری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA رایگه‌یاند: "یه‌كێتی ئه‌ركێكی مێژووی له‌سه‌ره‌ هه‌تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆو رێكه‌وتن بكات بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌ عیراق و هه‌رێم، وه‌ك چۆن له‌هه‌موو ته‌مه‌نی خه‌باتی یه‌كێتی دا كاری بۆ پێكه‌وه‌یی و ئاشته‌وایی كردوه‌".

"له‌ئێستادا سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشنیاری كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبنه‌وه‌و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه‌ ناكرێت به‌مشێوه‌یه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی قه‌یراندا بێت، سه‌رده‌مه‌كه‌ پێویستی به‌گۆڕانكاری هه‌یه‌و پێویسته‌ لایه‌نه‌كان و هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بێنه‌ ده‌نگ بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی پرسی كورد له‌ هه‌رێم و عیراق"، جوتیار نوری وایوت.

لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتون یه‌كێتی خه‌مخۆری یه‌كڕیزییه‌

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "له‌ئێستادا زۆر گرنگه‌ داوا بكه‌ین هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی كورد بێنه‌ ده‌نگ و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بێنه‌ گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی پرسی كورد". 

جوتیار نوری ده‌ڵێت: "یه‌كێتی به‌رنامه‌و پلانی هه‌یه‌ بۆ باشكردنی دۆخی كوردستان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌رێم و له‌به‌غدا، به‌جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئێستاش سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی كه‌ یه‌كێتی چه‌ند خه‌مخۆری ئه‌و پرسه‌یه‌".

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket