riklam

یەكێتی هەوڵ بۆ یەكڕیزی كورد و لایەنە كوردستانییەكان دەدات

کوردستان 05:31 PM - 2022-11-24
 یەكێتی هەوڵی یەكڕیزی و یەكگوتاری كورد دەدات

یەكێتی هەوڵی یەكڕیزی و یەكگوتاری كورد دەدات

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی دیکە هاوینەهەواری دوکانی کردەوە بە هەواری سیاسیی کوردستانی و بە دەستپێشخەری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی لوتکە بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی زۆربەی حزبەکان بەرێوەچوو، تێیدا نزیکەی 5 سەعات گفتوگۆی سیاسیی لەسەر چەندین پرسی سیاسی، ئابووری، حوکمرانی و پێشهات و ئامادەیی کورد بۆ رووداوەکان کرا لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوخۆیی و عیراقی و یەکریزی و یەکگوتاری هیزە کوردستانییەکان پشتیوانی لێکرا، وەکئەوەی یەکێتی بە بنەمای کارکردنی دروستی دەزانێت لە عیراق و هەرێمیش.

د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیستمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "یەكێتی هەڵوێستێكی نیشتمانیی روونی هەیە كە هەوڵدەدات بۆ یەكڕیزی كورد و لایەنە كوردستانییەكان، بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێم پارێزراوبێت و روبەڕووی هەموو ئەو هەڕەشانە ببێتەوە كە مەترسین بۆ سەر ئەزموون و قەوارەی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".

بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی لایەنەكان قەوارەی هەرێم بەهێزتر دەبێت

"لە سەردەمی هەڤاڵ مام جەلال و دوای كۆنگرەی چواریش، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەوڵی بێوچانی داوە بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن حكومەتی هەرێم و قەوارەكەی بەهێزتر بكرێت و ئەو قەیرانانەی كە روبەڕووی هەرێم دەبنەوە كە بەشێكی بۆ كەموكوڕی ناوخۆیی دەگەڕێتەوە چارەسەر بكرێن" د. رێبوار ئیسماعیل وادەڵێت.

هەلومەرجی ناوچەكەش ئەوە دەخوازێت كە یەكگرتوو و تەبابین  

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "چارەنووسی كوردستان و حكومەتەكەی بەندە بە لێكتێگەیشتنی لایەنەكان كە بە دڵنیاییەوە ئەوەش بە گفتوگۆ و دانوستان دەبێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەوڵدەدات لەرێی دانووستانەوە دیدی خۆی بگەیەنێتە هەموو كوردستان، هەم دیدی هەموو لایەنەكانیش وەربگرێت بۆ ئەوەی بێ پێچ و پەنا كێشەكان لەناوخۆی هەرێمدا چارەسەر بكرێن بەبێ دەستێوەردانی دەرەكی،  بێگومان هەلومەرجی ناوچەكەش ئەوە دەخوازێت كە یەكگرتوو و تەبابین".



د. رێبوار ئیسماعیل وتیشی: "قۆناغ و دۆخی سیاسیی لە هەرێم و عیراق و هاوكێشە سیاسییەكانیش  وادەخوازێت كە بە وردی گوێ لە یەكتر رابگرین و بە هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە و بەرپرسیارانە روبەڕووی كێشەكان ببینەوە".

"هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی  بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئەركێكی گرنگ و گرانە، لەبەر ئەوەی دەیەوێت نێوماڵی كورد یەكبخاتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان هەڵوێستێكی رونی لەگەڵ بەغدا و هێزە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەكاندا هەبێت" ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی وادەڵێت.

هەموو ئەو لایەنانەی بەشداری كۆبوونەوەكەی هاوینەهەواری دوكانیان كرد یەكدەنگی كوردیان دەوێت

دەشڵێت: "هەموو ئەو لایەنانەی بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هاوینەهەواری دوكانیان كرد دەیانەوێت قەوارەی هەرێم پارێزراوبێت و كورد یەكدەنگبێت".

فۆڕمە كۆنەكەی حوكمڕانی لە هەرێم سەركەوتوو نەبوو

د. رێبوار ئیسماعیل راشیگەیاند: "یەكێتی پێیوایە فۆڕمە كۆنەكەی حوكمڕانی لە هەرێم سەركەوتوو نەبوو بۆیە دەبێت فۆڕمێكی نوێ لە پڕۆسەی ئیدارەدانی هەرێم بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان بێتەكایەوە".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket