یه‌كێتی به‌لیوایه‌ك بۆشایی ئه‌منی جێناكۆكه‌كان پڕده‌كاته‌وه
عیراق 04:07 PM - 2022-11-24
یه‌كێتی به‌لیوایه‌ك بۆشایی ئه‌منی جێناكۆكه‌كان پڕده‌كاته‌وه
به هه‌وڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مووچه‌و بودجه‌ی لیوای 20ی پێشمه‌رگه له پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عیراقدا جێگیر كرا، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كان كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
له‌دوا سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ سابت محه‌مه‌د عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عیراق كۆبووه‌وه‌و پێشهاته سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان و رێوشوێنه‌كانی ریشه‌كێشكردنی پاشماوه‌كانی داعش و هاریكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق تاوتوێكراوه به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی تێدایه له‌پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌كه.
مووچه‌و بودجه‌ی لیوای 20ی پێشمه‌رگه له بودجه‌دا جێگیركرا
دیلان غه‌فور په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: " بۆ به‌دواداچوون له‌باره‌ی جێگیركردنی لیوای 20ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و مووچه‌و بودجه‌و مافه‌كانیان، وه‌فدێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری عیراقی كرد‌و وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی كاری جددی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین "
"سابت محه‌مه‌د عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری عیراق پێی راگه‌یاندین مووچه‌و بودجه‌ی لیوای 20ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بودجه‌ی ساڵی 2023 ی عیراقدا جێگیر كراوه، له‌كاتی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق " دیلان غه‌فور واده‌ڵێت.
یه‌كێتی ئارامی زیاتری ده‌وێت
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: "پێداگری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌باره‌ی جێگیركردنی لیوای 20ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و مووچه‌و بودجه‌و مافه‌كانیان، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامییه له‌لایه‌ن ئه‌و لیوایه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه جێناكۆكانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه".
جێگیركردنی مووچه‌ی و بودجه‌ی لیوای 20 ی هێزی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و داوایانه‌ی كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتری ئارامی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان پێشكه‌شی كردبوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگرییه‌وه بڕیاری لێدرا"، دیلان غه‌فور وا ده‌ڵێت.
هه‌نگاوه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق به‌رده‌وامیی هه‌یه‌و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت لیوای 20ی هێزی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئارامی زیاتر له‌و ناوچانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازی‌دا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵك به له‌تكردنی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
09:19 PM - 2023-06-09
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
07:51 PM - 2023-06-09
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
05:35 PM - 2023-06-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە
09:12 AM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازی‌دا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عه‌بدوڵڵا: ئه‌وانه‌ی داكۆكیكردن له مافی خه‌ڵك به له‌تكردنی كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه تێده‌په‌ڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09