یه‌كێتی بێ جیاوازی خزمه‌تی وه‌رزشكاران ده‌كات
کوردستان 11:00 AM - 2022-11-19
سه‌رتیپ عه‌لی لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی نیشتمانیی کوردستان
دوای
كۆنگره‌ی چوارەمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بیرله‌وه‌كرایه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار بۆردێكی
تایبه‌ت به وه‌رزش له مێژووی یه‌كێتی-دابمه‌زرێت، ئه‌م بیركردنه‌وه بۆ بایه‌خدان
و پشتیوانیكردنی سێكته‌ری وه‌رزش هاته ئاراوه‌و له‌په‌یڕه‌و پڕۆگرامی حزبدا چه‌سپیندرا
و ئامانج لێی پشتیوانیكردنی سێكته‌ری وه‌رزش و خزمه‌تكردنی وه‌رزشوانان و به‌هێزكردنی
ژێرخانی وه‌رزشییه له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئامانجی یه‌كێتی خزمه‌تكردنه
سه‌رتیپ عه‌لی لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی له لێدوانێكیدا به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "ئامانجی بۆرده‌كه وه‌ك هه‌ر داموده‌زگایه‌كی تری یه‌كێتی خزمه‌تكردنه له‌رێی به‌هێزكردنی ژێرخانی وه‌رزشی له هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانی كردن له دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان كه پێكدێن له لیژنه‌ی وه‌رزشی، یانه‌ی وه‌رزشی، تیپی میللی، فێرگه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌رزشی حكومی كه‌له كۆلێژه وه‌رزشییه‌كان و په‌یمانگا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌رزش پێكدێت، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی و رێكخستنی ئه‌م بواره".
وه‌رزش تا ئێستا نه‌بووه‌ته پیشه
سه‌رتیپ
عه‌لی ده‌شڵێت: "وه‌رزش تا ئێستا له‌هه‌رێم و عیراق نه‌بووه‌ته پیشه‌و ژێرخانی
ئابووری خۆی نییه و نه‌كه‌وتووه‌ته سه‌رپێی خۆی، له بواری یاسا و رێنمایی و كۆمه‌ڵایه‌تی
به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و بره‌ودان به‌م بواره پێویستی به‌ده‌ستگیرۆیی
هه‌موو لایه‌نێك هه‌یه، به‌تایبه‌ت حزب كه فراكسیۆنی په‌رله‌مان و تیمی وزاری هه‌یه،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆردی وه‌رزشی به‌رنامه‌ی هه‌یه كه پشتیوانی ئه‌م سێكته‌ره
جیاوازانه بكات بۆ گه‌شه‌پێدانی وه‌رزش".
"له روانگه‌ی هه‌مان
مه‌به‌سته‌وه پشتیوانیكردن له كاروچالاكییه وه‌رزشییه‌كان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
پاڵه‌وانه وه‌رزشییه‌كان و وه‌رزشكاران و ئه‌وانه‌ی پێداویستییان هه‌یه‌و به‌دواداچونی
كێشه‌كانی یه‌كه وه‌رزشییه‌كان و ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم و
به‌شێكیشی رووبه‌ڕووی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆرده‌كه‌مان
له رابردوو ئێستا و داهاتوودا به‌رنامه‌ی هه‌بووه و ده‌یبێت"، سه‌رتیپ عه‌لی
واده‌ڵێت.
یه‌كێتی هاوكاری حكومه‌ته
"به ته‌نسیق
له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی دارایی یانه‌كان
ده‌ده‌ین".
سه‌رتیپ
عه‌لی ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: "وه‌ك دیراسه‌یه‌ك لامانه كه یانه‌كان پۆلێن
ده‌كرێن به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكدا، به‌شێك له‌وانه یانه‌ی كۆنن و داهات و موڵكیان
هه‌یه و به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران كردوویانه به پڕۆژه كه‌ئه‌مانه
تاڕاده‌یه‌ك داهاتی خۆیان هه‌یه به‌ڵام، هێشتا ئه‌و داهاته‌ش هه‌ر به‌شی ئاستی ئه‌و
پاڵه‌وانێتی و خولانه ناكات و هه‌یانه ده‌یه‌وێت له عیراق یاخوود له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی
به‌شداری بكات، گه‌ر بته‌وێت وه‌رزش پێشبكه‌وێت ده‌بێت له ناوه‌نده جیهانییه‌كانیش
به‌شداری بكه‌یت، به‌شێك له‌یانه‌كان نوێن به‌تایبه‌ت یانه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان،
له‌وانه‌یه داهاتیان به‌و شێوه‌یه نه‌بێت كه بتوانێنن پشت به‌خۆیان ببه‌ستن، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ كێشه‌ی به‌شێك له‌م یانانه كردووه و هه‌نگاو
نراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی و نووسینگه‌ی جێگری
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
به پێشنیازی سه‌رۆك مام جه‌لال لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی دامه‌زرا
لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی وتی: " یه‌كێتی هه‌میشه ده‌ستگیرۆیی و هاوكاری یانه‌كانی كردووه، كه‌هه‌ر له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه بۆ یه‌كه‌م جاریش ئۆڵۆمپی به پێشنیاز و پشتیوانی ئه‌و دروستبوو، له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌میشه یه‌كێتی یانه‌كان بووه، به‌ڵام باشتروایه كه یانه‌كان پلانێكی ستراتیجی و ئیداری و دارایی خۆیان هه‌بێت تا بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان رابوه‌ستن و چیتر له‌ده‌رگای كه‌س نه‌ده‌ن".
داهاتی یانه‌كان به‌شی پاڵه‌وانێتییه‌كان ناكات
"یانه‌كان زۆرجار توشی قه‌یران ده‌بن و ناتوانن به‌پێی پێویست به‌شداری خوله‌كان و پاڵه‌وانێتییه‌كان بكه‌ن، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی په‌رله‌مان یاسای تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به جۆرێك له جۆره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی خۆیان هه‌بێت" لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان واده‌ڵێت.
وه‌رزش و سیاسه‌ت په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه
لێپرسراوی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "وه‌رزش و سیاسه‌ت به جۆرێك له جۆره‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌یه، بۆ نمونه ئێستا له‌خوله‌كانی ئه‌وروپا ئاڵای ئۆكرانیایان له‌پاڵ ئاڵای یانه‌كه‌ی خۆیادندا هه‌ڵكردووه، به‌شێكیان وه‌ك هه‌ماهه‌نگی و به‌شێكیش وه‌ك و هاوخه‌می، یان له‌كاتی قه‌یرانێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ وڵاتێك ده‌رده‌بڕن، زۆرجار هه‌ندێك وڵات به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانه‌وه سزای وه‌رزشیش ده‌درێن و ناتوانن به‌شداری چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن، هه‌موو ده‌وڵه‌تێك چه‌ند رویه‌كی هه‌یه، رویی سیاسی، ئابوری، هونه‌ری، وه‌رزشی كه‌ده‌چێته چوارچێوه‌ی دبلۆماسییه‌تی گشتی و پشاندانی وێنه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته، بۆیه وڵاتان كه بودجه‌یه‌كی زۆر له وه‌رزشدا خه‌رجده‌كه‌ن، زۆرجار به‌ده‌یان ملیۆن دۆلاریان خه‌رجكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانێتییه‌كدا به‌شداربن یان وڵاته‌كه‌یان مه‌دالیایه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵای وڵاته‌كه‌یان له‌ناوه‌ندێكی جیهانیدا به‌رزببێته‌وه، كه‌واته په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه هه‌یه وه‌ك پشتیوانی و پیشنادانی روویه‌كی جوانی وڵاته‌كه، زۆرجار ده‌بینین وڵاتی بچوك له‌رووی ئابوری و سه‌ربازی له‌ناو ناوه‌نده جیهانییه‌كه‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نییه به‌ڵام له‌بواری وه‌رزشدا گرنگی پێ دراوه و له ئۆڵمپیاتدا ئاڵاكه‌ی به‌رز راده‌گیرێت، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا دوای بۆردومانه‌كانی زاخۆ كه‌چه‌ند هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی و سیڤیل بوونه قوربانی، حكومه‌تی عیراق بڕیاری راگرتنی وه‌فدێكی وه‌رزشیدا كه بڕیاربوو له‌شاری كۆنیا له توركیا به‌شداربن، كه‌واته په‌یوه‌ندی له‌نێوان وه‌رزش و سیاسه‌تدا هه‌یه چونكه، وه‌رزش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاته كارده‌كات".
بۆردی وه‌رزشی دوای كۆنگره‌ی چوار په‌سه‌ند كرا
راشیگه‌یاند: "ئه‌م بۆرده له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌وه په‌سه‌ند كراوه و مانگی پێنجی ساڵی 2020 بۆ یه‌كه‌مجار لێپرسراوی بۆرده‌كه ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام به‌پێی په‌یڕه‌و، بۆرد هه‌یكه‌لییه‌تی هه‌یه و چه‌ند ئه‌ندام مه‌كته‌بێك به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن كه له به‌شه‌كانی وه‌رزشی ئۆڵۆمپی، یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان، وه‌رزشی حكومی و پارا ئۆڵۆمپی كه تایبه‌ته به‌وه‌رزشی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت، به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاند كه‌له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌یه‌كدا هه‌یه، هه‌روه‌ها مه‌له‌فی به‌غدا و تۆپی پێ و به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌نده‌كان و به‌شی وه‌رزشی كچان و ژنان و تیپه میلییه‌كان پێكهاتووه".
بۆردی وه‌رزشی هاوكاری زۆرێك له وه‌زشوانان-ی كردووه
"له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رزشكاره‌كان به‌شێكی زۆریان له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان له ئاستی هه‌رێمی یان له ئاستی وڵاتان بانگهێشتنامه‌یان بۆ یه‌ت و به‌شدارییان كردووه، بۆردی وه‌رزشی له رابردوو ئێستاش هاوكاری زۆرێك له‌مانه‌ی كردوه و هاوكاری یانه‌كان و وه‌رزشوانانیش كراوه، به‌ڵام ناتوانین بڵێین هاوكاری هه‌موو یانه‌كانمان كردووه" سه‌رتیپ عه‌لی واده‌ڵێت.
وه‌ك سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بێ جیاوازی هاوكارده‌بین
سه‌رۆكی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌شڵێت: "بۆردی وه‌رزشی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و كه‌رتێكی گرنگی كۆمه‌ڵگایه، خۆزگه هه‌موو یانه‌و سێكته‌ره‌كانی وه‌رزش له‌سه‌ر پێی خۆیان بوونایه و پێویستیان به هاوكاری و پشتیوانی نه‌بووایه، به‌یاسا رێكبخرایه كه یانه‌كان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێت و وه‌رزش ببێت به پیشه، هه‌تا یه‌كێتیش ئه‌و داهاته‌ی بۆ وه‌رزشی خه‌رجیده‌كات بۆ سێكته‌رێكی تری به‌كار بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه یانه و یاریزانه‌كانن كه‌روو به ئێمه‌وه ده‌نێن و ئێمه‌ش وه‌ك سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال به بێ جیاوازی ره‌نگ و بیروڕا به‌ده‌میانه‌وه ده‌چین".
PUKMEDIA
له‌م لینكه‌وه ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه ببینه...
هەواڵی زیاتر
-
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
09:19 AM - 2023-03-27 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی خاتوو فاتیم دەکات
03:54 PM - 2023-03-26 -
خۆپیشاندانەکان یاسای هەڵبژاردنی لە پەرلەمان پەکخستووە
02:32 PM - 2023-03-26 -
سپۆرت میدیا لە ژێر چەتری مەكتەبی راگەیاندن كرایەوە
01:15 PM - 2023-03-26
ئەمانەش ببینە
فراكسیۆنی یه‌كێتی: لایه‌نێك بۆ دوو كورسی سازشی له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد
03:18 PM - 2023-03-27
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كێشەكان جیابكرێتەوە
01:43 PM - 2023-03-27
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
11:00 AM - 2023-03-27
حاجی مه‌سیفی: ده‌ستكه‌وته‌كانتان ته‌نها شكستن
05:43 PM - 2023-03-26
زۆرترین خوێنراو
-
هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسندكراو لەكەركوكیش هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 11:00 AM - 2023-03-27 -
لەكاتی خۆشی ناتناسم و لەتەنگانە لەگەڵم بە !!
بیروڕا 10:22 AM - 2023-03-27 -
بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی پاریس ملزمە؟
بیروڕا 09:43 AM - 2023-03-27 -
ئەدهەم بارزانی: دەوڵەتان دوای ٣٢ساڵ دەزانن لەم وڵاتەدا چی دەگوزەرێت
کوردستان 09:19 AM - 2023-03-27 -
بگۆڕ دەبی یان گۆڕاو
بیروڕا 09:49 PM - 2023-03-26 -
سێڵڤی سەرکەوتنمان نەگەرەکە
بیروڕا 09:20 PM - 2023-03-26 -
لە کابینەکەتاندا بێکار دەکرێم!
بیروڕا 09:16 PM - 2023-03-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی شێخ ئەحمەد ئاغای زێباری
ی ن ک 06:33 PM - 2023-03-26