riklam

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكەن

عیراق 10:38 AM - 2022-11-13
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیری عیراق كرد و ئەنجامی بەشداری عیراق لە كۆبونەوەی باڵای جەزائیر و شەرم شێخ و چەند بابەتێكی گرنگی دیكەيان تاوتوێ كرد.

 لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك كۆمار بەوردی ئەنجامی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی باڵای وڵاتانی عەرەبی كە لە جەزائیر بەڕێوەچوو و هەروەها كۆنفرانسی باڵای كەشوهەوای نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە شەرم شێخی كۆماری میسر عەرەبی سازكرا، خستەڕوو.

 لەو كۆبونەوەیەدا، هەردوولا باسیان لە دەرئەنجامی دوو كۆبونەوە باڵاكەی میسر و جەزائیر كرد ، ئەو دیدارانەشیان تاوتوێكرد كە لە نێوان سەرۆك كۆمار و سەركردەی وڵاتانی برا و دۆست و سەرۆكی وەفدەكان سازكرابوو . 

 هەر لەو كۆبونەوەیەدا، چەند مەسەلەیەكی پەیوەست بە دۆخی گشتی وڵات تاوتوێ كران و جەخت كرایەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیكردنی ھەنگاوەكانی حكومەت لەچوارچێوەی بەرنامەی كاری خزمەتگوزاریی كە دەبێتە هۆی باشتركردنی دۆخی ئابووری و بەدیھێنانی خواستی گەل بۆ ژیانێكی ئازاد و شكۆمەند.

هاوكات گرنگی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و دروستكردنی كەشێكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان دوپاتكرایەوە كە هانی كەرتی تایبەت دەدات بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لەپاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی و ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ خستنەگەڕی وزەی گەنجان.

 هەر لەو دیدارەدا، سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران گفتوگۆیان كرد دەربارەی كێشەی ئاو، هەردوولا ڕێككەوتن لەسەر هەماهەنگییەكی تەواو بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو و درێژەدان بە كۆبوونەوەی هاوشێوە، هەروەها دانانی بەرنامەی كار بۆ ئەوەی سەرۆك كۆمار سەردانی مەیدانی بۆ چەند پارێزگایەك بكات بە هاوەڵی ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket