پسپۆڕێكی بواری میدیا: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سیناریۆكه‌یاندا هه‌ڵه‌بوون
کوردستان 02:51 PM - 2022-11-10
سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش
رووی
راسته‌قینه‌ی سیناریۆچییه‌كانی دۆسییه‌ی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار جاف به به‌ڵگه‌وه
خرایه‌ڕوو و ده‌ركه‌وت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو و پیلان
بۆ داڕێژراو سیناریۆكه‌ی به‌رهه‌مهێناوه.
چه‌ندین
كه‌موكوڕی و بێ ئه‌زموونی له‌باره‌ی سیناریۆ ڤیدیۆییه دروستكراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕوو كه زۆر به روونی ده‌ستكاریكردنی ڤیدیۆكان و لكاندنیان
به‌یه‌كه‌وه له سیناریۆكه‌دا هه‌ستیپێده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌رووی یاساییه‌وه هه‌ڵه‌ی كرد
هاونیاز
سامی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری میدیا له‌باره‌ی سیناریۆ دروستكراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی
ئاسایشی هه‌رێم له‌سه‌ر دۆسییه‌ی شه‌هیدكردنی عه‌قید هاوكار جاف به ئاژانسی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا سیناریۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌رووی
یاساییه‌وه هه‌ڵه‌بوو، به‌ڵام پێش روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر CTG ، ئێمه وه‌ك پسپۆڕێكی میدیایی هه‌ڵه‌ی زۆرمان
له سیناریۆكه‌دا به‌دی كرد و پڕبوو له كه‌موكوڕی و به‌ڕوونی دیاربوو بۆ چ مه‌به‌ستێك
ئه‌و ڤیدیۆیه به‌رهه‌م هێنراوه".
"ئه‌گه‌ر
به وردی سه‌رنجی ئه‌وكه‌سانه بده‌ین كه له‌سیناریۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا
دانبه تاوانه‌كه‌یاندا ده‌نێن، به ئاشكرا دیاره كه بابه‌ته‌كه‌یان بۆ نووسراوه
و ئه‌وان ده‌یخوێننه‌وه جا له‌ژێر هه‌ر فشارێكدا بووبێت" هاونیاز سامی واده‌ڵێت.
سیناریۆیه‌ك به‌بێ كات و شوێن
مامۆستاكه‌ی
زانكۆ ده‌ڵێت: "خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی بپرسێت بۆ ڤیدیۆكانی سیناریۆكه كات و شوێنی
له‌سه‌ر نییه؟، یان بۆ هیچ گرته‌یه‌ك له‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه تایبه‌ت نین به كامێراكانی
ماڵی شه‌هید هاوكار جاف؟، ته‌نانه‌ت له سیناریۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا
ڤیدیۆی بازگه‌یه‌ك نیشاندراوه كه ئه‌و بازگه‌یه له دهۆكه نه‌ك هه‌ولێر، له‌كاتێكدا
ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به تۆمه‌تبار ناساندوونی و داوای ده‌ستگیركردنیان
ده‌كات هیچ كارێكیان به دهۆك نه‌بووه".
پسپۆڕه
میدیاییه‌كه راشیگه‌یاند: "له بنه‌ماكانی كاری راگه‌یاندندا تیۆرێك هه‌یه
به‌ناوی ره‌خنه‌ی سه‌رچاوه، ئێمه وه‌ك پسپۆڕی ئه‌و بواره هه‌رشتێك بڵاوده‌كرێته‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین و پاشان بڕیار ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و
تیۆره لێكۆڵینه‌وه له‌و سیناریۆیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكه‌ین به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت
كه ڤیدیۆكه بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو به‌رهه‌مهێنراوه، ئامانج لێی ناوزڕاندنی
ده‌زگای دژه‌تیرۆر و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه".
ڤیدیۆكه نه‌یتوانی په‌یامه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت
"له ئیتیكی
كاری رۆژنامه‌وانیدا كاتێك ده‌ته‌وێت بابه‌تێك یان رووداوێك وه‌ك خۆی بگه‌یه‌نیته
خه‌ڵك، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری وێنه و ڤیدیۆی رووداوه‌كه بكرێت، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا بینرا مۆنتاژكردنێكی زۆر و
لكاندنی ڤیدیۆكان بوو به‌یه‌كه‌وه، بۆیه ته‌واوی ڤیدیۆكه له‌ژێر پرسیاردایه و
ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی په‌یامه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌ی خۆشی بگه‌یه‌نێت" هاونیاز
سامی واده‌ڵێت.
هاونیاز
سامی مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی بواری میدیا ده‌شڵێت: "جێی خۆیه‌تی ده‌ستخۆشی
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر CTG بكه‌ین ئه‌وه‌ی ئه‌وان
زانییان و ئێمه‌ش وه‌ك پسپۆڕ هه‌ستمان پێكردبوو به روونی بۆ رای گشتی و خه‌ڵكیان
روون كرده‌وه و رووی راسته‌قینه‌ی سیناریۆ چییه‌كانیان خسته‌ڕوو".
رۆژی
7-10-2022 عه‌قید هاوكار جاف به‌هۆی لكاندنی بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له شاری
هه‌ولێر شه‌هید كرا‌و چه‌ند رۆژێك دوای رووداوه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم تۆمارێكی
ڤیدیۆیی دانپێدانانی چه‌ند تۆمه‌تبارێكی رووداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، شه‌وی
رابردووش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر CTG به
به‌ڵگه‌وه سیناریۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بڵاوكرده‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

