riklam

سەرۆک کۆمار لەمیسر بەشداری کۆنفرانسی جیهانی کەشوهەوا دەکات

عیراق 08:58 PM - 2022-11-06
سەرۆک کۆماری عیراق

سەرۆک کۆماری عیراق

سەرۆک کۆمار خاکی جێدەهێڵێت بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی باڵای جیهانی کەشوهەوا COP27 لە شەرم شێخ.

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید رۆژی یەکشەممە ٦ی نۆڤێمبەری ٢٠٢٢، بەسەرۆکایەتی وەفدێکی رەسمی خاکی وڵاتی جێهێشت بەرەو وڵاتی کۆماری میسری عەرەبی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی جیهانی کەشوهەوا COP 27 کە لە شەرم شێخ بەڕێوەدەچێت. 

 سەرۆک کۆمار لە میانی کۆنفرانسەکەدا وتارێک پێشکەش دەکات کە تایبەتە بە کێشە ژینگەییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵات، هەروەها ئامانج  و پلانەکانی عیراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەواش لە خۆ دەگرێت .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket