riklam

ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر مانەوەی هێزە سەربازییەكانی لە عیراق و هەرێم دەدات

کوردستان 01:26 PM - 2022-10-23

لە كۆتایی هەفتەی رابردوودا پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزە سەربازییەكانی دا لە عیراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش. 

ئەڵمانیا و وڵاتانی جیهان درك بە بەردەوامبوونی مەترسی و هەڕەشەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر گەلانی عیراق و هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەن، هەرلەبەر ئەوە بڕیاری درێژەپێدانی مانەوەیان ساڵانە نوێدەكەنەوە و بەڵێنیان بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی هەرێم و ناوچەكە بەزەروور دەزانن. 

جێی ئاماژەیە كە وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا، لە میانی بەشداریكردنی لە كۆنفڕانسی پرۆگرێسیڤ ئەلایەنس لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا و لەسەر زاری سەرۆكی وەفدەكە سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی، لە وتاری رەسمیدا ئاماژەی بەگرنگی و زەرورەتی بڕیاردان لەسەر درێژكردنەوەی مانەوەی هێزی سەربازی ئەلمانیادا. هەروەها داواشیكرد ئەندامانی حیزبە سۆشیالیستەكان لە پەرلەمانی ئەلمانیا بە (بەڵێ) دەنگ بدەن بۆ بڕیاری مانەوەیان. 

PUKMEDIA 
 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket