ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 09:19 AM - 2022-10-22ئەمڕۆ لە مێژوودا
22 ئۆكتۆبه‌ر
رووداوه‌كان:
1797: یه‌كه‌مین هه‌وڵی سه‌ركه‌وتوانه بۆ خۆهه‌ڵدان به په‌ره‌شوت له
لایه‌ن (ئه‌ندری جاك گارنوران) به پشتبه‌ستن به په‌ره‌شوتی هه‌وایی.
1859: سه‌ره‌تای چوونه ناوی ئیسپانیه‌كان بۆ مه‌غریب.
1873: به‌ستنی هاوپه‌یمانی له نێوان ئیمبراتۆریه‌ته‌كانی ئه‌ڵمان و روسیا
و نه‌مسای مه‌جه‌ری.
1907: راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی حیزبی نیشتمانی میسری به سه‌رۆكایه‌تی
مسته‌فا كامیل.
1926: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی دۆستانه له نێوان رژێمی ئێران و
توركیا له تاران بۆ سه‌ركوتكردنی جموجوڵی رزگاریخوازی كوردستان له رۆژهه‌ڵات و
باكوری كوردستان.
1940: ئیتالیا جه‌نگی راگه‌یاند دژ به یۆنان له جه‌نگی دووه‌می
جیهانی.
1956: رفاندنی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌غریبی كه سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی جه‌زائیری
هه‌ڵگرتبوو كه بریتی بوون له (ئه‌حمه‌د بن بلله) و پێنج له هاوڕێكانی.
1962: سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆن كینیدی) له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا
رایگه‌یاند كه ئابڵوقه‌ی ده‌ریایی و ئاسمانی ده‌خاته سه‌ر كۆبا و ئه‌وه‌ش دوای
ئه‌وه‌ی كه یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت موشه‌كی ئه‌تۆمی له‌وی دامه‌زراند كه ناسرابوو به
قه‌یرانی موشه‌كی كۆبا.
1964: ئه‌دیبی فه‌ره‌نسی (جان بۆل سارته‌ر) خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ره‌تكرده‌وه.
1970: یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (زانیاری) ده‌رچوو.
1973: بڕیاری ژمار 333 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
به راگرتنی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی و جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره
242 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمه‌كه‌دا.
1978: رێكخراوی (یۆنسكۆ)ی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد رێگه خۆشكه‌ر بن له پێناو دان نان به‌و كورده
ئاوارانه‌ی كه دانیشتوی ئه‌وروپای خۆرئاوان له بواره‌كانی كه‌لتور و زمان و داب
و نه‌ریت و مێژوویان.
1989: په‌رله‌مانتارانی لوبنانی دانیان نا به رێكه‌تننامه‌ی (تائیف).
1990: كۆمه‌ڵه‌ی جوگرافی پاشایه‌تی به‌ریتانی دۆزیه‌وه كه ناوچه‌ی
تێكشكاو له رووی ژینگه‌وه به ده‌وری ده‌ریای (ئارال) بریتیه له
خراپترینی كاره‌ساتی ژینگه‌یی له جیهاندا، كه زانایان
پێشبینیان كردووه ئه‌و ده‌ریایه له ماوه‌ی 25
ساڵدا یه‌كاڵا ده‌بێته‌وه.
1993: كۆمۆنیسته كوردستانیه‌كان، له شاری هه‌ولێر له هۆڵی میدیا یه‌كه‌مین
كۆنگره‌ی خۆیانیان به‌ست.
2000: بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره سفری گۆڤاری مانگانه‌ی (به‌درخان) له
سلێمانی.
2002: سیناتۆری فه‌ره‌نسی (مۆن تسكۆ) و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی پیرانی فه‌ره‌نسی گوتی: ( كورد به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی و بی یارمه‌تی
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆته نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كه مافی هه‌یه ببێته
نمونه له جیهاندا).
2004: دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماری
ئۆكرانیا (ڤیكتۆریا نكۆڤینش) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له شۆڕشی پرتوقالی.
2004: خاتو (له‌یلا زانا) تێكۆشه‌ری كوردی باكوری كوردستان له
كۆنفرانسێكیدا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا پارتێكی رامیاری كوردی راگه‌یاند
له دوای دادگایی كردنی سێیه‌م جار له لایه‌ن دادگای توركیاوه.
2004: شاندێكی ریفراندۆم له باشوری كوردستان له سه‌عات 11,30 به
كاتی ئه‌مریكا سه‌ردانی باره‌گای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد له
نیویۆرك كه (1,732,525 ) ئیمزایان له ئیمزاكانی خه‌ڵكی كوردستان پێشكه‌ش به
نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كه كرد كه له لایه‌ن خاتوو (كارینال بڕێلی) لیست و سیدیهكان
وه‌رگیران كه له (10) سیدی تۆماركراو پێكهاتبوو.
2008: هیندستان سه‌ركه‌وتوانه یه‌كه‌مین كه‌شتی بۆشایی ئاسمانی هیندی
بی سه‌رنشینی مرۆڤ بۆ سه‌رمانگ هه‌ڵدا.
2008: باڵیۆزی كوێت له عێراق (عه‌لی موئمین) به‌ڵگه‌نامه‌كانی خۆی
پێشكه‌ش به سه‌ركۆماری عيراق (جه‌لال تاڵه‌بانی) كرد تا ببێته یه‌كه‌مین باڵیۆزی
كوێت له عێراق، له دوای داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه له 2ی ئۆگه‌ستی
1990ز.
له‌دایكبوون:
1811: فرانزلیست، له شاری ریندینگی وڵاتی هه‌نگاریا.
1870: ئیفان بونین، نوسه‌ری روسی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی
ساڵی 1933ز.
1881: كلنتۆن داڤیسۆن، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی
فیزیای ساڵی 1937ز.
1903: جۆرج بیدل، زانای ئه‌مریكی له زینده‌وه‌رزانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی
نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1958ز.
1908: محه‌مه‌د تۆفیق، ئه‌كته‌ری میسری.
1919: دوریس لیسینگ، ژنه نوسه‌ری به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی
ئه‌ده‌بی ساڵ 2007ز.
1929: لیف یاشین، گۆڵچی تۆپی پێی سۆڤیه‌تی.
1938: كریستۆفه‌ر لوید، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1943: كاترین دینیف، ژنه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1949: ئه‌رسین فینگه‌ر، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1952: جیف گولدبلوم، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1953: فاتمه تابیعی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1958: حسێن قهلاف، سیاسه‌تمه‌داری كوێتی.
1964: یاول مكستای، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1973: ئه‌ندریس بالوب، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1975: میشیل سالگارد، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: هه‌یفا حسێن، ژنه ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.
1980: فاتمه تهبباخ، ژنه په‌خشكار و ئه‌كته‌ری كوێتی.
وه‌فات:
741: كارل مارتل، دامه‌زرێنه‌ری ئیمبراتۆریه‌تی كارۆلنجی.
1383: مه‌لیك فرناندوی یه‌كه‌م، مه‌لیكی شانشینی برتوگال.
1906: بول سیزان، نیگاركێشی فه‌ره‌نسی.
1984: جگه‌رخوێن، شاعیری ناوداری كورد، ساڵی 1903ز له ماردین له‌دایك
بووه.
1986: ئه‌لبرت ناجیرابولت، زانای فزیۆلۆجیای هه‌نگاری و وه‌رگری خه‌ڵاتی
نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1937ز.
1987: د. كامیل حه‌سه‌ن به‌سیر، ئه‌دیب و نوسه‌ر و ناوداری كورد، ساڵی
1933ز له‌دایك بووه.
2007: ئیف كوری، ژنه نوسه‌ری فه‌ره‌نسی.
2008: براك مه‌رزوق، سه‌رۆكی دیوانی ژمێریاری كوێتی.
2011: ئه‌میر سوڵتان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، وه‌لی عه‌هدی جێگری
یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری به‌رگری و فڕۆكه‌وانی و پشكنه‌ری
گشتی له شانشینی عه‌ره‌بی سعودی.
2012: عه‌فیفه ئه‌سكه‌نده‌ر، ژنه گۆرانیبێژی عێراقی.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26