riklam

سەرۆككۆمار پەیامێكی پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئەرمینیاوە پێدەگات

عیراق 09:30 AM - 2022-10-19
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و فاهاكن خاجاتوریان سەرۆكی ئەرمینیا

د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆك كۆماری عیراق و فاهاكن خاجاتوریان سەرۆكی ئەرمینیا

سەرۆككۆمار دكتۆر لەتیف جەمال رەشید، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی لە پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، پەیامێكی پیرۆزبایی لە بەڕێز فاهاكن خاجاتوریان سەرۆكی ئەرمینیا پێگەیشت.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
"فەخامەتی سەرۆك
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك سەرۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەم.
پەیوەندییەكانی ئەرمینیا و عیراق لەسەر بنەمای دۆستایەتی چەندین سەدەی نێوان هەردوو گەل و رێزگرتنی یەكتر و پەیوەندییەكی نزیك و مێژوویی و رۆشنبیرییەكان دامەزراوە.
ویستی خۆم دووپات دەكەمەوە بۆ بەهێزتركردنی هەماهەنگی نێوان ئەرمینیا و بەرژەوەندی هەردوو گەل، هیوای تەندروستیەكی باش و سەركەوتن بۆ بەڕێزتان دەخوازم، عیراقی دۆستیش بە خێر و ئاشتی شادبێت.
بەڕێز فەخامەتی سەرۆك ستایش و رێزمان قبوڵ بفەرموون.
فاهاكن خاجاتوریان 
سەرۆكی كۆماری ئەرمینیا"
PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket