riklam

سەرۆکی کۆماری گەلی چین پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار دەکات

عیراق 11:53 PM - 2022-10-15
د. لەتیف رەشید

د. لەتیف رەشید

دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆماری گەلی چین پێگەیشت

سەرۆك كۆمار د. لەتیف جمال ڕەشید، بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەكو سەرۆك كۆمار، بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە سەرۆكی كۆماری گەلی چین بەڕێز (شی جینپینگ)ەوە پێگەیشت، ئەمەش دەقی نامەکەیە:

فەخامەتی برا سەرۆك لەتیف جەمال ڕەشیدی بەڕێز:

سەرۆك كۆماری عێراق 

فەخامەتی سەرۆك

خۆشحاڵم بە ناوی حكومەت و گەلی چین و بە ناوی خۆشمەوە، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە سەرۆك كۆماری عێراق پیرۆزباییەكی گەرمتان لێبكەم.

پەیوەندییەكی دۆستانە و مێژووی لە نێوان چین و عێراق لە چەند ساڵی رابردوو هاتۆتەکایەوە، متمانەی دوو لایەنە لە نێوان هەردوو ووڵاتدا لەسەر ئاستی سیاسی بەهێزتربووە و كاری هاوبەشیش لە نێوانیاندا لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا بە چەند هەنگاوێكی هاوسەنگانە بەرەو پێشدەچێت، من بایەخێكی زۆر دەدەم بە گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان چین و عێراق و ئامادەشم لەگەڵ فەخامەتتان كۆششی هاوبەش بكەم بۆ بەدیهێنانی پێشكەوتنی نوێ لە پەیوەندی ستراتیژی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات بە جۆرێك كە مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ گەلی هەردوو ووڵات. 
هیوای گەشەسەندن و بوژانەوە بۆ ووڵاتتان و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی دەخوازم.

شی جینپینگ
سەرۆكی كۆماری گەلی چین

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket