riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ سەرۆک کۆمار: دەبیتە پشتیوانێکی پڕ بایەخ بۆ ئارامی و سەقامگیری عیراق

عیراق 07:25 PM - 2022-10-13
ئەرشیف

ئەرشیف

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەکات و هیوا خوازە گەلی عیراق لەسایەی سەرۆکایەتی د. لەتیف رەشید_دا ئەو قۆناغە دژوارە کۆتایی پێبێنێت.

دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی:

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی عیراق دەکات

بەڕێز دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق

خۆشحاڵم دڵسۆزانەترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە بکەم بۆ ئەو متمانەیەى کەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئێوە و بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەخشی و هەڵبژێردران بەسەرۆک کۆمارى عێراق.

دڵنیام هەڵبژاردنتان بۆ ئەم پۆستە گرنگە دەبێتە پشتیوانێکی پڕ بایەخ بۆ رەخساندنی ئارامی و سەقامگیری لەعێراق و بەدەستهێنانەوەى پێگە و رۆڵى خۆی لەناوچەکەدا، هیواداریشم گەلى عێراق لەسایەى سەرۆکایەتی ئێوەدا ئەو قۆناغە دژوارە کۆتایی پێ بهێنێت و ببێتە دەستپێکێکی خێر بۆ قۆناغێکی نیشتمانی نوێ کە هەوێنی یەکگوتارى و یەکریزی نێوان پێکهاتەکان بێت.

ئەزموونى ئێوە لەسەردەمى خەباتی سیاسی جێى شانازییەکی گەورەیە بەتایبەت رۆڵى میحوەریتان لەسەردەمى ئۆپۆزسیۆنی عێراقی کە باشترین نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان کرد، لەکایەى حوکمڕانی و بەرێوەبردنیشدا و لەیەکەم حکومەتى هەڵبژێردراوی دواى پرۆسەى ئازادی عێراق، متمانەى سەرۆک مام جەلال-تان پێ بەخشرا و بوونە وەزیرى سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتى فیدراڵ.

گرتنە ئەستۆى ئەم بەرپرسیارێتییە نوێیە وەک سەرۆک کۆمارى عێراقی فیدراڵ، شایستەی ساڵانی خەبات و سیاسەت و ژیریی ئێوەیە کە دواجار ئەمڕۆ گەیشتنە لوتکەى حوکمڕانی لەعێراقدا.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket