یەكێتی و پارتی دەچنە هاوپەیمانێتییەكی فراوانی پێكهێنانی حكومەت
کوردستان 06:45 PM - 2022-09-27د.سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
د.سۆران جەمال تاهیر
وتەبێژی رەسمی یەكێتیی رایدەگەیەنێت:"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان ئیمزایان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە بۆ پرسی پێكهێنانی
حكومەتی عیراق".
هاوپەیمانێتیەكی نوێ
وتەبێژی رەسمی یەكێتی بە PUKMEDIAی راگەیاند:"
لەناو هاوپەیمانێتیەكەدا جگە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان، چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی
سەروەری و عەزم و بزوتنەی بابلیون بەشدارن".
"یەكێتی ئامادەیە بۆ قۆناغێكی نوێی
گفتوگۆ و چارەسەری كێشەكانی عیراق، لەگەڵ پارتیش واژۆمان لەسەر كارنامەی هاوپەیمانی
بەرێوەبردنی دەوڵەت كردووە". دسۆران وایوت.
سەبارەت بەپێكهاتەو
ناوەڕۆكی هاوپەیمانێتییە نوێیەكە وتەبێژی یەكێتیی دەڵێت: " ژمارەیەك خاڵ و
داواكاری لایەنەكانی شیعە و سوننە و كوردیش تێدا جێكراوەتەوە".
هاوپەیمانی بەرێوەبردنی
دەوڵەت بە 266 كوسیەوە
بەپێی ئەم هاوپەیمانێتییە،
ژمارەی كورسییەكانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەگاتە 266 كورسی لە كۆی 329
كورسی ئەنجومەنی نوێنەران، كە یەكێتی خاوەنی 18 كورسی، پارتی 31 كورسی، چوارچێوەی هەماهەنگی 130 كورسی،
هاوپەیمانی سەروەری 71 كورسی، هاوپەیمانی عەزم 12 كورسی و بابلیونیش خاوەنی 4 كورسیە.
" لە رابردوودا بارودۆخی عیراق پشێوی
و ناسەقامگیری بەخۆوە بینیوە و كاریگەری لەسەر رەوت و میكانیزمی گفتوگۆكانی پێكهێنانی
حكومەت دروستكردووە" وتەبێژی یەكێتیی وایوت.
یەكڕایی یەكێتیی و
پارتی
د.سۆران جەمال تاهیر
وتیشی:"یەكێتیی و پارتییش پێیانوایە دەبێت كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێڕاق دەستپێبكاتەوە و بەوپێیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی سەرۆكی حكومەت
و پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومی لەرێگەی پەرلەمانەوە
دەبێت".
سەرۆككۆمار بەركەوتەی
یەكێتییە
سەرۆك مام جەلال یەكەمین
سەرۆككۆرماری عیراقی فیدرال بوو كە دوای روخاندنی رژێمی دیكتاتۆریدا، كە هەڵبژاردنی دیموكراسیانە لە 2005 گەلی عیراق لە
هەڵبژاردندا بەشدارییان كرد، مام جەلال لە خەباتی پێشمەرگایەتییەوە بووە یەكەمین سەرۆككۆماری
عیراق بۆ دووخول لەو پۆستەدا مایەوە
(2005-2014) پاشان، لە هەڵبژاردنی 2014-2018، د.فوئاد مەعسوم بووە دووەمین سەرۆككۆمار و د.بەرهەم ئەحمەد ساڵحیش سێیەمین
سەرۆككۆمار كوردە ، هەرسێ سەرۆك كۆمارەكەی عیراق كورد بوون و بەركەوتەی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان بوون.
لەوبارەیەوە وتەبێژی
یەكێتیی دەڵێت:"پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی و كوردە و لەنێو كوردیشدا بەركەوتەی یەكێتییە
و پابەندین بە كاندید خۆمان و ، وتیشی: لەگەڵ پارتی لەئاستێكی باڵادا گفتوگۆمان بەردەوامە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26