riklam

باوكێك و كوڕەكەی لەكاتی مامەڵەی فرۆشتنی گورچیلەی كچەكانیاندا دەستگیردەكرێن

عیراق 12:15 PM - 2022-08-06

لەبەغدا باوك و كوڕەكەی دەستگیركران كە مامەڵەی فرۆشتنی گورچیلەی كچەكانیان لەگەڵ كەسێكدا كردبوو كە خەڵكی پارێزگای دهۆك بووە.

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە كە لەبەغدا هێزێكی نەهێشتی تاوانی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە هەوڵێكی باوكێك و كوڕەكەیان پوچەڵكردوەتەوە كە بەنیازبوون بازرگانی بەگورچیلەی كچەكەنیانەوە بكەن، بەپێی راگەیەنراوەكە: باوكێك لەگەڵ كوڕەكەی ویستویانە بازرگانی بكەن بە گورچیلەی دوو كچیانەوەو بەبڕی 8 ملیۆن دیناری عیراقی بەكەسێكی بفرۆشن كە خەڵكی پارێزگای دهۆكی هەرێمی كوردستانە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: هێزە ئەمنیەكان توانیویانە باوك و كوڕ‌ەكە لەناوچەی غەزالیەی بەغدا دەستگیربكەن و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەمامەڵەكەیاندا ناوە كە ویستویانە گورچیلەی كچەكانیان لەبەرامبەر پێدانی بڕی 8 ملیۆن دیناری عیراقی بەو هاووڵاتیەی دهۆك بفرۆشن.

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەشڵێت: تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی 8 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تایبەتە بەمامەڵەكردنی بەئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دادگای دەكرێن و سزا دەدرێن.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket