riklam

لێپرسراوی ناوەندی بەلجیكا دەست بەكاربوو

تاراوگە 08:07 PM - 2022-08-05

بە ئامادەبونی بەرپرسی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە، لێپرسراوی ناوەندی بەلجیكا دەست بەكاربوو.

لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبونی ، پۆلا سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە، ئاكۆ محمەد فەرەج وەك بەرپرسی ناوەندی بەلجیكای یەكێتی دەست بەكاربوو.
 لەو مەراسیمەدا كە ژمارەێك لە هەڤاڵانی بەلجیكا ئامادەبوون لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە دەستخۆشی لە هەڤالانی یەكێتی لە بەلجیكا كرد، كە هەمیشە دڵسۆزانە خزمەتیان بە ڕێبازی سەرۆك مام جەلال و خوێنی شەهیدان كردوە، وە هەموو كات ئەركەكانیان دڵسۆزانە ڕاپەڕاندوە، وە هیوای خواست وەك و هەمیشە بەردەوام بن ، وە پشتوانی خۆی بۆ دوپات كردنەوە.

 پاشان ئاكۆ محمەد فەرەج لێپرسراوی ناوەندی بەلجیكا، بەناوی هەڤاڵانی ناوەندی بەلجیكاوە وەك و هەمیشە بەردەوام دەبن بۆ زیاتر گەشەپێدانی ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆتایدا لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە و هەڤاڵ ئاكۆ و هەڤالانی بەلجیكا سوپاسی هەڤاڵ دارەوان حاجی حامید لێپرسراوی ناوەندی فەرەنسایان كرد، كە سەرباری ئەركەكانی ڕابردووی، ئەركی سەرپەرشتی كردنی ناوەندی بەلجیكای گرتبوویە ئەستۆ.

PUKmedia بەلجیكا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket