riklam

ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی ئەمریكا بەرزدەبێتەوە

جیهان 10:23 AM - 2022-08-01

ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی ویلایەتی كینتەكی ئەمریكا كەبەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستبوو، بۆ 28 كەس بەرزبووەوە و حاكمی ویلایەتەكەش دەڵێت، بەردەوامن لە رزگاركردنی ھاووڵاتیان.

لەوبارەوە ئاندی بەشیر حاكمی ویلایەتی كینتەكی رایگەیاند: ئەو زریان و لافاوەی چەند رۆژێكە بەشی خۆرھەڵاتی ویلایەتەكەی گرتووەتەوە، تائێستا بەھۆیەوە 28 كەس گیانیانلەدەستداوە و پێشبینیش دەكرێت ژمارەی قوربانی و رێژەی زیانەكان زۆر زیاتر بێت، چونكە نزیكەی 50 هاووڵاتی بێسەروشوێنن و بەشێكی زۆری خانوو و ماڵەكانیش زیانیان بەركەوتووە و ھەندێكیان بە تەواوی وێران بوون.

حاكمی ویلایەتی كینتەكی راشیگەیاندووە: سەرجەم ھێزەكانی ویلایەتی كینتەكی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و بەردەوامیشن لە رزگاركردنی ھاووڵاتیان و گەڕان بەدوای ئەو كەسانەی بێسەروشوێنن.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket