riklam

قیژاندن چییە و سوودەكانی چین؟

هەمەڕەنگ 10:21 AM - 2022-07-31

قیژاندن كردەوەیەكی غەریزییە و یارمەتیدەرە بۆ مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت دووبارە وزەی خۆی بەدەستبهێنێتەوە. كاتێك كە مرۆڤ توڕە دەبێت پێویستی بەوە هەیە كە توڕەبوونی خۆی بەتاڵ بكاتەوە و یەكێك لە ڕێگاكانی بەتاڵكردنەوەی توڕەیی یان شادی یان ترس و دڵەڕاوكێ قیژاندنە.

 هۆكارەكانی قیژاندن
ئاژەڵەكان لەكاتی جەنگ و پێدادان یان ئاگاداركردنەوە چەند دەنگێكی جیاواز لەخۆیان دەردەكەن، بەڵام هاواركردن و قیژاندن تەنها تایبەتە بە مرۆڤ و مێژووەكەشی بۆ سەرەتای دروستبوونی مرۆڤ دەگەڕێتەوە.

1-دەرد و ئازار، كاتێك كە مرۆڤ دەرد و ئازار تەنگی پێهەڵدەچنێت پەنا بۆ هاواركردن و قیژاندن دەبێت و ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی كە بارێكی قورسی دەروونی لەسەر شانی مرۆڤ لابچێت پاش ئەوەی كە هاواری كرد و قیژاندی ئازارە و دەردە جەستەیی و دەروونییەكانی كەمتر دەبێتەوە.

2-سەرسووڕمان 

كاتێك مرۆڤ لە ئاژەڵێك یان ڕووداوێك یان شتێكی ناسروشتی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ دەبێت پەنای بۆ دەبات، جاری وا هەیە مرۆڤێك بۆ ترساندنی كەسانی تر جۆرە ڕەفتارێك لە خۆی نیشان دەدات كە دەبێتە هۆی سەرسووڕمانی ئەوانی تر، هەندێك جار ئەو جۆرە لە كردار لائیرادییە و زیاتر لەڕووی سەرسووڕمانەوەیە نەك ترسێكی ڕاستەقینە.

3-شادی و خۆشی دەربڕین

هەندێك جار هاواركردن و قیژاندن نیشانەی هەستكردن بە شادی و خۆشییە. كاتێك كە دیارییەكت بۆ دێت پاش كردنەوەی تووشی شادی و خۆشی و سەرسووڕمان دەبی و ناچار دەقیژێنیت یان هاوار دەكەی. یان كاتێك بۆ یەكەمجار هونەرمەندی خۆشەویست دەبینی لە خۆشیان دەقیژێنی.

4-ترس

ترس باوترین هۆكاری هاواركردن و قیژاندنە، قیژاندن پێوستی بە وزەی زیاترە و هەر ئەوەش وا دەكات كە ژێیەكانی دەنگت بەشێوەیەكی ئاڵۆز و ناهەماهەنگ بلەرزێن. جاری وا هەیە بۆ ڕاكردن لە دەست ترس پەنا بۆ قیژاندن دەبەیت، ترس لە بەرزایی، لە مار، لە ئاو، لە ئاگر، لە ڕووداوی ئۆتۆمبێل، بۆیە دەقیژێنی بۆ ئەوەی بێن بە هاناتەوە، بۆ ئەوەی سەرنجی ئەوانی دیكە ڕابكێشیت. جاری وا هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن و داوای هاوكاری بكەیت لە حاڵەتی ناسروشتیدا ناچاریت پەنا بۆ هاواركردن و قیژاندن ببەیت. هاوكاركردن و قیژاندن لە دەست ترس تەنها ڕێگایەكە كە مرۆڤ لە ناچاریدا پەنای بۆ دەبات. 

5- توڕەیی و هەڵچوون

ئەم جۆرە لە قیژاندن و هاواركردن دەگەڕێتەوە بۆ كاتێك كە مرۆڤ لە دەست كەسێكی دیكە توڕە دەبێت و هەڵدەچێت. هەندێك جار ئەمە تەنها بۆ كەسێك یان تاكێك ناگەڕێتەوە، بەڵكوو جاری وا هەیە بۆ گرووپێك یان تاقمێك دەگەڕێتەوە. بە وتەی دكتۆر دیڤید پۆئپڵ مامۆستای دەروونناسی لە زانكۆی نیویۆرك كە چەندین ساڵ لەبارەی قیژاندنەوە لێكۆڵینەوەی كردووە ڕایگەیاندووە ئامانج لە قیژاندن و هاواركردن هەماهەنگكردنی خۆتە لەگەڵ ئەوانی دیكە، كاتێك كە كارێك بە شێوەی گرووپی ئەنجام دەدەرێت چ پێشبڕكێیەكی وەرزشی بێت یان هەر كارێكی تر قیژاندن و هاوكاركردن كەسەكان یەكگرتووتر دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئەدرنالین لەناو لەشدا زیاتر چالاكتر بێت و ئیرادە و ویستی كەسەكان ئاستیان بەرز بێتەوە.  

6-خەم و نائومێدی 

قیژاندن و هاواركردن بەهۆی خەم و ئائومێدییەوە هەندێكدار بە كردارێكی نائیرادی لە قەڵەم دەدرێت، هەندێك كات بەهۆی ڕوودانی شتێك یان ڕووداوێك یان مردن یان بێكاری یان هەر شتێكی دیكە كە خەم و خەفەت و نائۆمێدی لێدەكەوێتەوە مرۆڤ پەنا بۆ هاواركردن و قیژاندن دەبات بۆ ئەوەی ئەو گوشارە دەروونییەی كە لەسەرێتی بەتاڵی بكاتەوە. 

سوودەكاتی قیژاندن

1-كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ
2-بەرزبوونەوەی ئاستی وزە و تواناكان
3-باشتركردنی كردەوەكان
4-كەمكردنەوەی ترس
5-كەمكردنەوەی توڕەیی و هەڵچوون


PUKmedia و/ باشیلا جەعفەر 

سەرچاوە/ ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket