riklam

پاكستان.. لافاو زیاتر لە 300 كەس دەخنكێنێت

جیهان 10:28 PM - 2022-07-27

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە ماوەیەكە چەند ناوچەیەكی پاكستانی گرتۆتەوە تا ئێستا 310 كەس خنكاون.

میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردۆتەوە ماوەیەكە شەپۆلێكی باران بارین و ڕۆچوونی زەوی چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتەی گرتۆتەوە و تا ئێستا زیاتر لە 310 كەس خنكاون و بە سەدان كەسیش بریندار بوون.

لافاوەكە زیانی بە 5هەزار و چوارسەد خانوون و شوێنی نیشتەجێبوون گەیاندووە و زیانێكی زۆریش بەر جادە و ڕێگاوبان كەتووە و هێڵەكانی كارەبای پچڕاندووە و ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

PUKmedia ئاژانسەكان    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket