riklam

سبەینێ نرخی بەنزین لە سلێمانی كەمدەكرێتەوە

کوردستان 05:20 PM - 2022-07-27

ئەمڕۆ چوار شەممە 27-7-2022، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە سبەینێ نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆری موحەسەن و نۆرماڵ و سوپەر نرخەكانیان كەمبكرێنەوە.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكیدا بە PUKmedia ی راگەیاند:  بڕیار دراوە كە سبەینێ نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەكەیەوە لە بەنزیخانەكانی سلێمانی كەمبكرێنەوە، هاوكات نرخەكان دیاری نەكراوە تاكو ئێستا كە چەنێك كەمدەكرێتەوە، هەر بۆیە سبەی كەمكردنەوەی نرخەكان رادەگەیەنین.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا كەمكردنەوەی نرخی بەنزین تەنها هەردوو جۆری نۆرماڵ و موحەسەنی گرتبوەوە، بەڵام بۆ سبەینێ هەر سێ جۆری موحەسەن و نۆرماڵ و سوپەر نرخەكانیان كەمدەكرێنەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket