کەنەدا.. خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی حکومەتی تورکیا بەڕێوە دەچێت
تاراوگە 01:27 AM - 2022-07-26
لە درێژەی چالاکیەکانی کوردستانیانی کەنەدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و شەرمەزارکردنی سیاسەتی ڕەگەزپەرستی ئەردوگان و هێرش و بۆردومانی سوپای سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ، لە دوو کاتی جیاواز و لە ڕۆژانی 23 و 24 ی تەمووزی 2022 لە ناوەندی شاری تۆرونتۆ -ی کەنەدا بەسەرپەرشتی ڕێکخراوەکانی کۆردیش کۆمینێتی سەنتەر و فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق و حزبی کۆمونیستی کریکارانی کوردستان و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کوردانی ئۆنتاریۆ ، دوو چالاکی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژ بە هێرش و بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو . لە ڕێپێوانی خۆپیشاندەران لە شەقامی یانگ و بلوور بەرەو ستی هۆل (جێی ئەنجوومەنی شارەوانی تورۆنتۆ ) و هەروەها گردبوونەوەی کوردستانیان لە گۆڕەپانی ئیتان مۆڵ سەنتەر خۆپیشاندەران بە
سروود و هەڵگری ئاڵا و درووشمەکانیان بوردومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری کوردستان و کوشتنی خەڵکی سڤیل ڕسوا و شەرمەزارکرد ، پاشان چەندین وتاری حزب و ڕێکخراوەکان خوێندرانەوە ، وتارەکان بەگشتی وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی ، سیاسەتی ڕەگەزپەرستی ئەردوگان و پەلاماری سەربازی و بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی باشوور و کوردستان و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەتیش بۆردومانی ئەم دواییەی بۆ سەر هاوین هەواری گوندی پەرەخ - ی شاری زاخۆ کە بووە هۆی کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەکی گەشتیارانی عەرەبی خوارووی عێراق ئیدانە و شەرمەزار کرد . هاوکات داوایان لە حکومەتی کەنەدا و ڕای گشتی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی مافی ڕەوای گەلی کورد بەگشتی بکەن و سنورێك بۆ دەستدرێژیەکانی حکومەتی تورکیا و بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکان لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دابنرێت . هەر لە میانەی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ڕەوەندی کوردان حزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کوردستان و کوردیش کۆمینێتی لە بەیاننامەدا بە زمانی ئینگلیزی بۆ هەمان مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی حکومەتی تورکیا بە درێژایی شەقامەکاندا بەسەر ڕێبواران بڵاو دەکرایەوە .
PUKmedia عوسمان عەلی ، توڕونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26