riklam
}

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: بێڕێزی به‌پێكهاته‌كان تاوانه‌

کوردستان 08:38 PM - 2022-07-24

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌باره‌ی بێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتییه‌كی كاكه‌یی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ده‌ست بردن بۆسومبول و ره‌مزی  ھه‌ر پێكھاته‌یه‌ك ده‌چێته‌ خانه‌ی تاوانه‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌...
(ده‌ست بردن بۆسومبول و ره‌مزی  ھه‌ر پێكھاته‌یه‌ك ده‌چێته‌ خانه‌ی تاوان و پێویسته‌ به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت)

دوێنی له‌ شاری كه‌ركوك و له‌ رووداوێكی به‌ئامانج و پلان بۆ داڕێژراودا، بێرێزی به‌رامبه‌ر به‌ كه‌سێكی پێكھاته‌ی كاكه‌یی كراوه‌، كه‌ له‌ھه‌مان كاتدا پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ھێزه‌كانی كوردستان، ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م بێ رێزییه‌ ده‌كه‌ین، پێشمان وایه‌ ئه‌مه‌ پێشھاتێكی ترسناكه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی  ھه‌رێمی كوردستان سه‌ریھه‌ڵداوه‌ و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و پێكھاته‌كانه‌ له‌ھه‌رێمی كوردستان. ده‌ستبردن بۆسومبول و ره‌مزی ھه‌ر پێكھاته‌یه‌ك ده‌چێته‌ خانه‌ی تاوان و پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ست درێژیه‌دا بكات و بكه‌رانی به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ببێته‌ په‌ند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ سوكایه‌تی به‌ره‌مز و ھێما و پیرۆزه‌كانی ھه‌ر پێكھاته‌یه‌ك بكه‌ن .

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket