riklam

عیراق 125 پارچەی شوێنەوار لەئەڵمانیا وەردەگرێتەوە

عیراق 07:55 PM - 2022-07-24

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، عیراق 125 پارچەی شوێنەواری لەئەڵمانیا وەرگرتەوە.

سەحاف لەمیانی راگەیەنراوێكدا كە PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە باسی لەوەشكرد: باڵوێزخانەی عیراق لە بەرلین 125 پارچەی شوێنەواری لە لایەن سۆزان بوڵوك لەپەیمانگای شوێنەواری رۆژهەڵاتی نزیك سەر بە زانكۆی بەرلینی ئازاد رادەستكرا.

سەحاف ئاماژەی بەوەشدا: لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی پێشوودا ئەو پارچە شوێنەوارانە بەمەبەستی توێژینەوە خوازرابوون و شوێنەوارگەلێكی مێژوویین و بۆ سەردەمی ئۆروكی 4 دەگەڕێنەوە.

بوڵوك لەكاتی رادەستكردنی شوێنەوارەكان وتی: كە ئەڵمانیا زۆر گرنگی بەشارستانێتی دۆڵی رافیدەین دەدات.

لای خۆشییەوە لوقمان فەیلی باڵوێزی عیراق لەئەڵمانیا هەوڵەكانی پەیمانگای شوێنەواری رۆژهەڵاتی نزیكی بەرز نرخاند و هیوای بەردەوامی هاوكاری خواست لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی لەبواری كەلتووری و كنەو پشكنینی شوێنەوارەكاندا.

PUKmedia بەدواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket