riklam

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ هێرشه‌كانی توركیا له‌سه‌ر خاكی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌

جیهان 07:59 PM - 2022-07-23

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیاوه‌ ئه‌نجام ده‌دات

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیاوه‌ دیاریكرد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له‌عیراق كه‌ PUKmedia به‌دواداچوونی بۆ كردوه‌ راشیگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای عیراق ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی دیاریكرد وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ دانیشتنی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نامه‌یه‌كی سكاڵایان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیاوه‌.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدڕاڵ نامه‌یه‌كی سكاڵایان بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناردووه‌و داوای لێكردوون دانیشتنێكی به‌په‌له‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی توركیاوه‌ ئه‌نجام بدات.

لای خۆشیه‌وه‌، ئه‌نتۆنیۆ گوتیریش ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دوێنێ هه‌ینی داوایكرد لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگای دهۆك بكرێت.

PUKmedia  ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket