به‌ره‌و به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له به‌غدا
کوردستان 05:38 PM - 2022-07-23
به‌مه‌به‌ستی راوه‌ستان له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غداو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی هاتوونه‌ته رێ‌یان و بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزم و رێگاچاره‌كانی گێڕ‌انه‌وه‌ی پێگه و رۆڵی گه‌وره‌ی میدیای یه‌كێتی به‌تایبه‌تی له به‌غدای پایته‌خت و به‌تایبه‌تیتریش ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كه‌ن، رۆژی 18/7/2022 وه‌فدێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه پێكهاتبوو له ستران عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی مه‌كته‌ب و سۆران عه‌لی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئه‌لمه‌سرا و رێبین عومه‌ر راوێژكاری مه‌كته‌ب، سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد كه چه‌ند رۆژێكی خایاند.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانی وه‌فده‌كه ئاگاداربوون بوو له واقیعی كاری میدیایی له به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌راست و باشووری عیراق به‌گشتی و كاری كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌ب (به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كه‌ن) له‌و ناوچانه و چۆنێتی به‌هێزكردنه‌وه‌ی رۆڵ و پێگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌و شارانه كه ماوه‌یه‌كه هه‌ست به دابڕ‌ان و پاشه‌كشێیان له‌و ناوچانه ده‌كرێت.
وه‌فده‌كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی به چه‌ندین به‌پرسی باڵا و كه‌سایه‌تی و سیاسی و په‌رله‌مانتار و چالاكوان و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و رۆشنبیر كه‌وت و تاووتوێی باشترین رێگه‌چاره و خێراترینیانی له‌گه‌ڵ كردن بۆ به‌هێزكردنه‌وه پێگه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی و گێڕ‌انه‌وه‌ی سه‌نگ و پێگه‌ی شایسته‌ی خۆی له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق.
سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار
سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌بوو.
له‌و دیداره‌دا وه‌فده‌كه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا بۆ سه‌رۆك كۆمار روونكرده‌وه و كه بریتییه له ئاگاداربوونی زیاتر له ره‌وشی كاری میدیایی له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕ‌است و باشووری عیراق، هه‌روه‌ها تاووتوێكردنی چۆنێتی رێكخستنه‌وه‌ی كاری كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه به‌زمانی عه‌ره‌بی په‌خشی به‌رنامه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆمار ده‌ستخۆشی له وه‌فده‌كه كرد و هیوای خواست سه‌ردانه‌كه‌یان به‌رهه‌مداربێت بۆ خزمه‌تی راگه‌یاندنی یه‌كێتی تا پێگه گه‌وره و كاریگه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه هه‌روه‌ك هاوكاری و پشتیوانیشی بۆ دووپات كردنه‌وه.
زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی میدیایی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران له به‌غدا
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه بۆ به‌غدا سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆن و كورده عومه‌ر و دیلان غه‌فور ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له دیدارێكدا دوا گواڕ‌انكارییه سیاسییه‌كانی عیراق تاووتوێكران، هه‌روه‌ها زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی میدیایی و رێكخستنه‌وه‌ی كاری كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و خزمه‌تی زیاتری مه‌سه‌له هه‌نووكه‌یی و گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی هاووڵاتیان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له میدیا به‌تایبه‌تی له میدیای عه‌ره‌بیدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كه بوو.
مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا پشتیوانی راگه‌یاندن ده‌كات
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌فده‌كه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای كرد و له‌لایه‌ن رابحه حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و جێگر و كارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌و دیداره‌شدا گفتوگۆ له‌باره رێگه‌چاره‌كانی گێڕ‌انه‌وه‌ی پێگه و رۆڵی كاریگه‌ر و به‌هێزی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له به‌غدا و ناوه‌ڕ‌است و باشووری عیراق كرا و به‌گرنگییه‌وه سه‌ردانی وه‌فده‌كه هه‌ڵسه‌نگێندرا. هه‌روه‌ك مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا هاوكاری و پشتیوانی ته‌واوی بۆ ئه‌و ئه‌ركه پیشاندا كه خزمه‌ت به راگه‌یاندن و پێگه و سه‌نگی یه‌كێتی ده‌كات له نێو توێژی سیاسی و رۆشنبیر و هاووڵاتیانی ساده‌ی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق.
بایه‌خدان به به‌غدا له‌ڕ‌ووی میدیاییه‌وه
به‌شێكی تری سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بۆ به‌غدا ته‌رخانكرابوو بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران و رۆشنبیران و میدیاكاران و چالاكوانانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له شاری به‌غدا، له‌و رووشه‌وه وه‌فده‌كه به‌جیا چاوی كه‌وت به هه‌ر یه‌ك له رزگار حاجی حه‌مه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵًبژاردنی یه‌كێتی و حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری پێشوو و راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری ئێستا و حه‌مزه مسته‌فا رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و لێپرسراوی نووسینگه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت و ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب میدیاكار و پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی ئه‌لڕ‌ه‌شید و شوان هه‌ركی لێپرسراوی كه‌ناڵی ئه‌لعیراقیه‌ی كوردی سۆرانی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی عه‌لی عه‌باس و موسلیم ئه‌لسلێتی.
له‌و دیدارانه‌دا باس له گرنگی و بایه‌خی به‌غدا كرایه‌وه وه‌كو شارێكی پڕ له چالاكی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی كه شایانی ئه‌وه‌یه له‌ڕ‌ووی میدیاییشه‌وه بایه‌خی ته‌واوی خۆی پێ بدرێت، هه‌روه‌ك ته‌ئكید له پێویستی بنیاتنانی په‌یوه‌ندی و رایه‌ڵه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و رێكخراو و میدیاكاران كرایه‌وه.
بایه‌خدان به میدیای نوێ
هه‌روه‌ها وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی بواری سۆشیال میدیا و میدیای نوێ بابه‌تی گرنگیدانی زیاتری به بواری سۆشیال میدیا و میدیای نوێی تاووتوێكرد تا له‌و رێگه‌یه‌وه بایه‌خی زیاتر به گوتاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بدرێت له عیراقدا به‌و پێیه‌ی گوتارێكی میانڕ‌ه و قبوڵكراوه له ته‌واوی عیراق و كوردستاندا.
سه‌ردانی كه‌ناڵی ئه‌لڕ‌ه‌شید
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌كدا وه‌فده‌كه كه‌ناڵی ئه‌لڕ‌ه‌شیدی له به‌غدا به‌سه‌ر كرده‌وه كه بانگهێشتی لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی كرد بۆ به‌شداری له به‌رنامه‌ی ئه‌لسامنه سه‌باره‌ت به ئیستیحقاقی سه‌رۆك كۆمار و بۆردوومانه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان.
وه‌فده‌كه له نزیكه‌وه ئاگاری شێوازی كاری كه‌ناڵی ئه‌لڕ‌ه‌شید بوو هه‌روه‌ك زانیاری ته‌واوی له‌باره شێوازی كاركردنیان و ورده‌كارییه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كانیان وه‌رگرت له‌گه‌ڵ كاری په‌یامنێران و نێردراوانیان بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق.
رێكخستنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندن له به‌غدا
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و كه‌ناڵی كه‌ركوك و پی یوكه‌ی میدیا بوو له به‌غدا كه له‌لایه‌ن به‌مۆ شێخانییه‌وه به‌ڕ‌ێوه ده‌برێت، وه‌فده‌كه له نزیكه‌وه له شێوازی كار و ورده‌كاریی كاره‌كانی نووسینگه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه و ئاگاداری گرفت و كه‌موكوڕ‌ییه‌كانی بوو، هه‌روه‌ك تاووتوێی باشترین و گونجاوترین چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و گرفتانه‌ش كرد.
له‌به‌رنامه‌ی وه‌فده‌كه چه‌ندین دیدار و سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وه‌كو تۆڕ‌ی راگه‌یاندنی عیراقی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی وه‌كو مولته‌قا ئه‌لرافیده‌ین و رۆشنبیر و نووسه‌ر و میدیاكاران هه‌بوو، به‌ڵام كه‌می ماوه و ده‌رفه‌ت بواری ئه‌نجامدانیانی نه‌دا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێکی داواکراو لە دووزخورماتوو دەستگیرکرا
10:29 PM - 2026-06-15 -
وەفدێکی باڵای چین: سەرۆک مام جەلال کاریزما و کۆکەرەوەی عیراقییەکان بوو
05:41 PM - 2026-06-15 -
سەرۆککۆمار: جەخت لە ژینگەیەکی ئارام بۆ رۆژنامەنوسان دەکەینەوە
05:32 PM - 2026-06-15 -
محەمەد سدیق: بەرۆحیەتی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
04:20 PM - 2026-06-15
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی داد، عیراق لە 800 ملیۆن دۆلار قەرەبوو رزگاردەکات
05:04 PM - 2026-06-15
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
02:35 PM - 2026-06-15
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
01:46 PM - 2026-06-15
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
11:26 AM - 2026-06-15
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ ئەمریکا و ئێران: هەمیشە یەکێتی پشتیوانی ئاشتی و دیالۆگ بووە
کوردستان 02:35 PM - 2026-06-15 -
تۆم باراک دەگاتە بەغداد و پشتگیریی واشنتن بۆ حکومەتی نوێی عیراق دووپاتدەکاتەوە
جیهان 01:46 PM - 2026-06-15 -
رێباز بێرکۆتی سەردانی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان کرد
کوردستان 01:32 PM - 2026-06-15 -
زانکۆى سلێمانى بڕوانامەى ئایزۆى نێودەوڵەتى بەدەستهێنا
کوردستان 11:26 AM - 2026-06-15 -
جنێو
بیروڕا 10:55 AM - 2026-06-15 -
رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌سویسرا ئیمزا ده‌كرێت
جیهان 10:27 AM - 2026-06-15 -
نرخى زێڕ بەرزدەبێتەوە
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-15 -
178هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:18 AM - 2026-06-15






دابەزێنە

