riklam

تەندروستی عیراق ئاماری نوێی كۆلێرا و تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت

عیراق 12:23 PM - 2022-07-23

وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، ئاماری نوێی پەتای كۆلێرا و   تای خوێن بەربوون لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق راگەیاند.

 د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، بنكە تەندروستیەكانی پارێزگاكان 31 حاڵەتی توشبووی بە كۆلێرایان تۆماركرد، هاوكات حاڵەتی توشبوان 18 حاڵەتی لە بەغدا و 13 حاڵەتی لە زیقار تۆماركراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی هەموو توشبووان بە پەتای كۆلێرا بریتیە لە 406 حاڵەتی توشبوو، كە سێ لەو حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە كە یەكێ لە بەغدا و دووانی لە كەركوك بووە.

هەر لەو بارەیەوە د.سەیف بەدر سەبارەت بە ئاماری تای خوێن بەربوونیش وتی: حاڵەتەكانی تای خوێن بەربوون لەكاتی بڵاوبوونەوەی لە ناو عیراقدا و تاكو ئێستا 267 توشبوو تۆماركراوە، هاوكات 48 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بوونی بە نەخۆشیەكە بوونی هەبووە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket