riklam

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا: توانامان رۆژ بە رۆژ لاواز دەبێت

کوردستان 07:29 PM - 2022-07-19

نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی تایبەتە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و ژمارەیەکی زۆر نەخۆش سەردانی دەکەن و بەڕێوبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت، لە ماوەی 48 سەعاتی رابردوودا  زیاد لە 2000 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردوە و توانامان رۆژ بە رۆژ لاواز دەبێت.

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند: رۆژانە 600 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن و زۆرینەی نەخۆشەکانمان لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوەن.

وتیشی: رۆژانە زیاد لە 15 حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن هەروەها 600 کەس سەردانمان دەکەن و بینای نەخۆشخانەی هیوا دەرەقەتی ئەو ژمارە زۆرە نایەت.

د. یاد نەقشبەندی ئەوەشی خستەروو: هاتنی ئەم ژمارە زۆرە هۆکاری ئەوەیە ئێمە لە رووی ئاستی زانستی و خزمەتگوزارییەوە چەندین ساڵە پلەی یەکەمین لە عیراقدا، ئەمەش وای کردووە لە پارێزگاکانی تری هەرێم و ناوەراست و خواروی عیراق سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بکەن

باسی لەوەشکرد: سەرجەم قاوشەکانی نەخۆشخانەی هیوا پڕبوون، لە مانگی 6ی ئەمسالەوە هەندێک جار شوێنمان نەماوە نەخۆش چارەسەر بکەین، هەروەها زیاد لە 9 مانگە 200 نەخۆش خۆیان دەرمان دەکڕن چونکە هەندێک جۆری دەرمان لە نەخۆشخانەکەمان نەماوە.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی هیوا داوای ئەوەشی کرد: لە ئاستی باڵا و ئاستی وەزارەتەکان و ئەنجومەنی وەزیران پەیامی ئێمە بگەیەنن بە ئەنجومەنی وەزیران و باس بکرێت، دۆخەکە مەترسیدارە چونکە نەخۆشمان هەیە لەبەر ئەوەی چارەسەرەکەی دواکەوتوە مردوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket