riklam

ئیدارەی سۆران ئاماری گەشتیاران لەجەژندا ئاشكرادەكات

کوردستان 07:02 PM - 2022-07-19

لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا 290 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری هاتنی گەشتیاری لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزی ئاشكراكردو  رایگەیاند: لەماوەی چوار رۆژی جەژندا 290 هەزار گەشتیارو سەردانیكەر، سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆرانیان كردوە كە 190 هەزاریان سەردانیكەر بوون. 
وتیشی: لەو ژمارەیە 74 هەزاریان گەشتیار بوون و لە كەپەر ماونەتەوەو 26 هەزار گەشتیاریش لە شوێنەكانی حەوانەوەی هۆتێل و مۆتێل و گوندی گەشتیاری ماوەنەتەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران راشیگەیاند: لەدەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە 19 هەزار گەشتیار هاتوون و چوون بۆ وڵاتی ئێران.
PUKmedia هاوار عەباس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket