riklam

ورچێك سێ كەس دەخوات

جیهان 01:33 PM - 2022-07-19

ورچێك لە ماوەی 24 سەعاتدا لە گوندێكی هیندستان سێ كەسی خواردووە.

رۆژنامەی The Times of India ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند: پیاوێك لە گوندی سامار سینغدا لە هندستان بەمەبەستی كۆكردنەوەی دار رووی لە دارستانێكی نزیك گوندەكەیان كردووە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاندووە: یەكێك لە كەسە نزیكەكانی  پیاوەكە و هاوڕێیەكی چوون بۆ دارستانەكە تاكو بە دوایدا بگەڕێن، بەڵام بەهەمان شێوە ورچەكە پەلاماری ئەوانیشی داوە و خۆیان دەرباز كردووە، بەڵام جارێكی دیكە پەلاماری داونەتەوە و خواردوونی.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket