riklam

پزیشكێكی سلێمانی بڕوانامه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌به‌ریتانیا به‌ده‌ستده‌هێنێت

کوردستان 11:58 AM - 2022-07-19

پزیشكێكی كوردی شاری سلێمانی توانی له‌سه‌ر ئاستی عیراق بڕ‌وانامه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ده‌ست بهێنێت.

پزیشكێكی كورد به‌ناوی دكتۆر گۆران فریاد له‌وڵاتی به‌ریتانیا توانی  بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌رئاستی  عێراق به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بڕ‌وانامه‌ی ماسته‌ر له‌ بواری (پسپۆڕ‌ییه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ MCs)ـی له‌ به‌ریتانیا به‌ده‌ست بهێنێت.

دكتۆر گۆران فریاد دانیشتوی شاری سلێمانیه‌و ١٥ ساڵه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری  گورچیله‌و وه‌ك ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری چاندنی گورچیله‌ و ئه‌ندامه‌كان كارده‌كات و ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌ی بۆ ئه‌م بڕ‌وانامه‌یه‌ 4 ساڵی خایاند، هه‌روه‌ها پسپۆڕه‌ له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری یورۆلۆجی و چاندنی گورچیله‌و پسپۆڕ‌ی نه‌شته‌رگه‌ری گورچیله‌ و میزه‌ڵدان و پڕ‌ۆستات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket