riklam

زیاد جەبار: بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

کوردستان 10:15 PM - 2022-07-17

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: راپۆرتێكیان لەسەر دۆخی دارایی هەرێم كە ئێستا دۆخی دارایی هەرێم باشە ئامادەكردوەو بەمزوانە وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت و گرنگترین بابەتیش لەكۆبونەوەكەی پەرلەماندا لەگەڵ وەزیری دارایی دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەبێت كە ماوەی شەش ساڵە بەنایاسایی راگیراوە.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانیشە، ئاماژە بەوەدەكات كە لیژنەكەیان راپۆرتێكی بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانی ئامادەكردوە بەتایبەت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بەبڕیار حكومەتی هەرێم وەستێنراوە، بە PUKmedia ی راگەیاند: وەك لیژنەی دارایی سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكین لەسەر دۆخی دارایی هەرێم و هەموو ئەو یاداشتانەی ئەندامانی پەرلەمان داویانەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و رەوانەی حكومەت كراون بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی بەوەزارەتی داراییەوە هەیە دراوەتە لیژنەكەمان و دوای تەواو بوونی راپۆرتەكەش بەمزوانە وەزیری دارایی هەرێم بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتی بانگهێشتكردنی وەزیری دارایش بۆ پەرلەمان، یەكێك لەگرنگترین ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت بابەتی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانە كە ماوەی شەش ساڵە بەبڕیاری حكومەت راگیراوە‌، لەكاتێكدا لەڕووی یاساییەوە فەرمانبەران مافی خۆیانە پلەكانیان بەرزبكرێتەوە، چونكە ئەو بڕیارەی دراوە بۆ راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران نایاسایی بووە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی راشیگەیاند: ئێستا دۆخی دارایی لەهەرێم زۆر باشە، چونكە گرنگترین سەرچاوەی داهاتی هەرێم كە نەوتە لەئێستادا نرخەكەی بەرزەو هەرێم داهاتێكی باشی دەستكەوێت‌، بۆیە پێویستە بەزووی دەست بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران بكرێت.
 باسی لەوەشكرد بەهۆی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە، زیانێكی زۆر بەو فەرمانبەرانە كەوتوە كە خانەنشین بوون.
PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket