riklam

ته‌ندروستی سلێمانی: توشبوانی كۆرۆنا روو له‌هه‌ڵكشانه‌

کوردستان 06:05 PM - 2022-07-16

ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌ی (مۆلیكلیر) له‌ سلێمانی ڕوویان له‌هه‌ڵكشانه‌.

ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌ی (مۆلیكلیر) له‌ پارێزگای سلێمانی ڕوویان له‌ هه‌ڵكشان كردووه‌ بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین تكایه‌ پابه‌ندی ڕێنمایی خۆپارێزییه‌كان بن ئه‌وه‌ش به‌جێبه‌جێ كردنی هه‌نگاو ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستن كه‌ له‌ گرنگترین ئه‌و ڕێگایانه‌ش...
١- به‌كارهێنانی ڤاكسین. 
٢- به‌ستنی ماسك و له‌ده‌ستكردنی ده‌ستكێش. 
٣- ده‌ستشتنی به‌رده‌وام له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی ده‌ستت به‌ كه‌ره‌سته‌ و ئامێره‌كانی چوارده‌ور. 
٤- پاككردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانت به‌ جێڵی پاككه‌ره‌وه‌ (تعقیم) . 
٥- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ قه‌ڕه‌باڵغی  . 
٦- ڕه‌چاوكردنی دووری نێوانتان له‌كاتی ئاخاوتن و گفتووگۆ لانی كه‌م (٢) مه‌تربێت. 
٧- سه‌ردانی نه‌كردنی ئه‌و شوێنانه‌ی جێگه‌ی گومانن له‌ وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌

 هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی  تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌توانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی تووشبوانی كۆرۆنا بكه‌ن كه‌ پزیشكی پسپۆڕیی تێدایه‌ ،
 وه‌ك كلینكی ڕاوێژكاری  شه‌هید د.هێمن تایبه‌ت به‌ تووشبوانی كۆرۆنا له‌ سه‌عات (٨) ی به‌یانی ـــــــ بۆ (۱۰) شـــه‌و .

سه‌نته‌ری كلینیكی ڕاوێژكاری عه‌لی ناجی له‌
 سه‌عات( ٨) ی به‌یانی ـــــــ بۆ( ۷) ئیواره‌ كراوه‌ن به‌ ڕووی هاووڵاتیاندا. 

PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket