riklam

ڕژێنی پەریزاد و تێکچوونەکانی

تەندروستی 10:12 AM - 2022-07-12

ڕژێنی پەریزاد کە بە ( غودەی دەرەقی ) ناسراوە، شێوەیەکی شێوە پەپولەیی و ڕەنگێکی قاوەیی سورباوی هەیە، دەکەوێتە بەشی پێشەوەی مل و خوار کڕکڕاگەی سێوی ئادەم، بەپێی سەرچاوە زانستییەکان کێشەکەی لە پیاواندا ( ٢٠ گرام ) و لە ئافرەتاندا ( ٢٥ گرام )ە، لەڕێگەی دەردانی دوو هۆڕمۆنەوە کاریگەری تەواو دروستدەکات لەسەر لەشی مرۆڤ کە ئەوانیش بریتین لە :
١- ترای-یۆدۆ-پایرۆنین ( T3 ).
٢- پایرۆکسین ( T4 ).
کە ئەوانەش ڕۆڵی کاریگەریان هەیە لە گەشە و سووتاندنی ووزە لە لەشدا.

- ئەو نەخۆشیانە چین تووشی ڕژێنی پەریزاد دەبن ؟
١- زیاد دەردانی هۆڕمۆنەکانی ( T3 و T4 ) : بریتیە لەو حاڵەتەی کە ڕژێنی پەریزاد هەردوو هۆڕمۆنەکە بە بڕێکی زۆر دەرداتە ناو خوێن کە ئەمەش ناسراوە بە ( غودەی چالاک یان سام ).
٢- کەم دەردانی هۆڕمۆنەکانی ( T3 و T4 ) : بریتیە لەو حاڵەتەی کە ڕژێنی پەریزاد هەردوو هۆڕمۆنەکە بە بڕێکی کەم دەرداتە ناو خوێن کە ئەمەش ناسراوە بە ( غودەی ناچاک، سست یان تەمبەڵ ).
٣- دروستبوونی لوو یان گرێ.
٤- تووشبوون بە شێرپەنجە.
٥- هەوکردن.

- نیشانەکانی غودەی سام :
١- خێرا لێدانی دڵ.
٢- لەرزینی دەستەکان.
٣- دابەزینی کێش هەرچەندە خواردن باش بخوات.
٤- توڕەبوون.
٥- ئارەقکردنەوەی هەموو لەش و بەتایبەتیش لەپی دەستەکان.
٦- دەرپەڕینی چاو.
٧- سکچوون.
٨- دواکەوتنی سووڕی مانگانە.

- نیشانەکانی غودەی تەمبەڵ :
١- هێواش لێدانی دڵ.
٢- زیادبوونی کێش لەکاتێکدا ئارەزووی خواردنی نامێنێت.
٣- زبربوونی پێست.
٤- زیادبوونی ئارەزووی خەو.
٥- بێتاقەتی و لاوازی.
٦- هەست کردن بەسەرما.
٧- قەبزی.
٨- ئازاری جومگە و ماسولکەکانی لەش.
٩- هەڵوەرینی قژ.

- هۆکاری نەخۆشیەکانی ڕژێنی پەریزاد :
١- کەمی یۆد.
٢- بۆ ماوەیی.
٣- تێکچوون لە سیستمی بەرگری لەش.
٤- دایک تووشی یەکێک لە نەخۆشیەکانی ڕژێنی پەریزاد بێت لەکاتی دووگیانیدا.
٥- قەلەقی.

- چ کاتێک پێویستە نەشتەرگەری ئەنجام پێویستە ؟
١- ئەگەر غودەی سامی هەبێت و بە دەرمان کۆنتڕۆڵ نەکرێت.
٢- ئەگەر ڕژێنی پەریزادە گەورە بێت و ڕێگری لە هەناسەدان بکات.
٣- ئەگەر غودەکە تووشی شێرپەنجە بوو.

- ئەو خۆراکانەی بۆ ڕژێنی پەریزاد بەسوودن :
١- گیایی دەریایی.
٢- هێلکە.
٣- ماست.
٤- گۆشت.
٥- شاتوو.

PUKmedia ئامادەکردنی :
ژیار حسێن وسو / بەکالۆریۆس لە پەرستاری.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket