riklam

سلێمانی..حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماردەكرێت

کوردستان 11:48 AM - 2022-07-11

ئەمڕۆ دوو شەممە 11-7-2022، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری نوێ فایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە:   لە ماوەی  ٢٤ سەعاتی رابردودا ٣٨٥ پشكنینی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدراوە كە لەو ژمارەیە ئەنجامی ١٩٢ یان ئەرێنی و ١٩٣ پشكنینیش نەرێنی بووە.

لە ٢٤ سەعاتی رابردودا ١٩٢ حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە، هاوكات ئامارەكانی توشبون بە كۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان  و عێراقیش بەرزبوونەتەوە.

PUKmedia راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket